English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سامسۆنگ پاتری موعجیزە بەرھەم دەھێنێت 
2017-11-28 [04:15 AM]

ZNA- ھەولێر 


کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ بەرھەمە ئەلیکترۆنیەکان بەردەوامە لە پێشکەش کردنی نوێترین وباشترین تەکنەلۆژیا بۆ  بەکاربەرانی بەرھەمەکانی ، ئەم جارەش پاتریەکی ناوازەی دروست کردوە . 

پاترییە نوێیەکە کە کۆمپانیای سامسۆنگ بەرھەمی دەھێنێ بۆ مۆبایلەکانی لە مادەی (گرافین) دروست دەکرێت کە زانایان پێی دەڵێن مادەی (موعجیزە) ,ئەم مادەیەش توانای بارگاوی کردنی پێنج ئەوەندەی پاترییە ئاساییەکانی ئێستای مۆبایل زیاترە. 

مادەی گرافین مادەیەکی زۆر تەنکە و ئەستووریەکەی تەنھا یەک گەردیلە , بەڵام پتەویەکەی ٢٠٠ ئەوەندەی پۆڵا دەبێت . 

بەپێی تاقیکردنەوە سەرەتاییەکانی ئەم پاترییە نوێیە تەنھا پێویستی بە ١٢ -١٨ خولەک دەبێت بۆ ئەوەی بەتەواوەتی بارگاوی ببێت , بەڵام توانای مانەوەی بارگاویەکەی زۆر زیاترە لە پاتری ئاسایی . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز . 
 





ئەم هەواڵە 799جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad