English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌نگه‌ نه‌فه‌سى نیشانه‌یه‌ بۆ ئه‌م نه‌خۆشیانه‌
2017-11-29 [10:44 AM]

هه‌ولێر - ZNA



 ته‌نگه‌نه‌فه‌سى یه‌كێكه‌ له‌ گیرو گرفته‌ باوه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ، دیاره‌ ئه‌مه‌ش هه‌ناسه‌ توندى و هه‌ست كردنه‌ به‌ نه‌مانى ئۆكسجینى هه‌وا و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌یت هه‌ناسه‌ى قووڵ هه‌ڵمژیت و هه‌ست ده‌كه‌یت سییه‌كانت توندن و ڕێگرییه‌ك هه‌یه‌ بۆ هه‌وا هه‌ڵمژینت و دانه‌وه‌ت. 


دیاره‌ زۆر هۆكار هه‌ن كه‌ دووچارى هه‌ناسه‌ توندى و ته‌نگه‌نه‌فه‌سیت ده‌كات كه‌ له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ به‌و هۆكارانه‌ ده‌ده‌ین :-

- ده‌ركه‌وتووه‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌سى كاتێ تووشت ده‌بێت كه‌ گیرو گرفتى ته‌ندروستى دڵت هه‌بێت یان كێشه‌ له‌ سییه‌كانتدا هه‌یه‌ ، چونكه‌ به‌شدارن له‌ گواستنه‌وه‌ى ئۆكسجین و كه‌م كردنه‌وه‌ى دوانه‌ ئۆكسیدى كاربۆن .

-  تووش بووى نه‌خۆشى ڕه‌بۆ بیت دووچارى هه‌ناسه‌ توندیش ده‌بیته‌وه‌ .

- هه‌وكردنى سییه‌كانت هۆكارى هه‌ناسه‌ توندییه‌ .

- به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن له‌سه‌ر سییه‌كان . 

- تووش بووى شێرپه‌نجه‌ى سى بیت.

- تووش بووى نه‌خۆشى سیل بیت كه‌ ڕێگرى ده‌كات له‌ هه‌ناسه‌دانى سروشتى .

- كه‌م خوێنى . 

- دڵه‌ڕاوكێ و قه‌له‌قى .

- ده‌ركه‌وتنى نیشانه‌ى سه‌یر له‌له‌شدا .

- خێرا له‌ده‌ست دانى ڕێژه‌یه‌كى خوێن له‌له‌شدا. 





ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad