English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەکتەرێکی بۆلیوود کێچەڵی سێکسی پێکرا
2017-11-29 [03:13 AM]

ZNA – هەولێر


خانمە ئەکتەری سینەمای بۆلیوود، زارین خان، لەلایەن چەند کەسێکەوە کێچەڵی سێکسی پێکرا.

 

ئەم رووداوە کاتێک روویداوە کە ئەو خانمە ئەکتەرە سەرقاڵی بە بازاڕکردن و ریکلامکردن بووە بۆ فیلمە نوێیەکەی لە نیودلهی پایتەختی هیندستان.

 

ژمارەی ئەو کەسانەی لەو ئەکتەرە کۆببوونەوە، نزیکەی ٥٠ کەس بوونە و بەشێکیان گێچەڵی سێکسیان پێکردووە و هەوڵیان بۆ ئەوە داوە دەستدرێژی سێکسیشی بکەنە سەر.

 

بەهۆی ئەو رووداوەوە، زارین خان بڕیاریدا بگەڕێتەوە شاری مۆمبای و خەمباری خۆی بۆ رووداوەکە نیشاندا.

 

ئەم لە کاتێکدایە کە بەم دواییە ژمارەیەکی زۆر لە ئەستێرەکانی سینەما، باس لەوە دەکەن کە دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر.





ئەم هەواڵە 11839جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad