English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوارەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی کۆتایی هات
2017-11-29 [04:21 AM]

ZNA – یۆتۆبۆری


بە یادی قوربانیانی کارەساتی دڵتەزێنی بۆمەلەرزەی کرماشان، چوارەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی "یۆتۆبۆری" لە سوید کۆتایی هات.

 

چوارەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی "یۆتۆبۆری" بە دروشمی "سینەما چاوی مرۆڤایەتی و داهێنانە"، لە ٢٤ ئەم مانگە لە هۆڵی سینەمایی "فۆڵکت هیووس" لە شاری یۆتۆبۆری لە سوید دەستی پێکرد و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو.

 

لە دەستپێکی کردنەوەی چوارەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی "یۆتۆبۆری" یادی قوربانییان و بریندارانی کارەساتی دڵتەزێنی بۆمەلەرزەی کرماشان بەرزڕاگیرا و لە درێژەدا موزیکزانی کورد ئاسۆ دیلان، بە ئامێری عوود و بە دەنگی هەڵبەست دیلان، گۆرانی "خۆشمدەوێی وڵاتەکەم" لە بەرهەمەکانی گۆرانیبێژی کورد محەمەد ساڵح دیلانیان پێشکەش کرد.

 

لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین فیلمی کوردی نمایشکران و ژمارەیەک لە سینەماکارانی کورد تێیدا بەشداربوون.

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 658جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad