English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمێکی ئەنیمەیشنی کوردی کێبڕکێی بردنەوەی خەڵاتی فێستیڤاڵێکی بەرازیل دەکات
2017-11-29 [04:08 AM]

ZNA- هەولێر


 

فیلمی ئەنیمەیشنی کوردی "بێدەنگی ئاسمان" لە دەرھێنانی "جوبرائیل ئەبوبەکر" لە فێستیڤاڵێکی سینەمایی نێودەوڵەتی لە وڵاتی بەرازیل بەشداری پێشبڕکێی سەرەکی دەکات و کێبڕکێی بردنەوەی خەڵات دەکات.

 

دەرھێنەر جوبرائیل ئەبوبەکر لەبارەی بەشداری فیلمەکەی لەو فێستیڤاڵەدا رایگەیاند: "فیلمەکە بەشداری لە فێستیڤاڵی سینەمایی مۆمیا بۆ فیلمی ئەنیمەیشن لە وڵاتی بەرازیل دەکات و کێبڕکێی بردنەوەی خەڵات دەکات".

 

وتیشی: "فێستیڤاڵەکە لە ١ تا ٢٢ی کانوونی یەکەمی٢٠١٧ ئەنجام دەدرێت و "بێدەنگی ئاسمان" لە ١٥ی کانوونی یەکەم نمایش دەکرێت".

 

"بێدەنگی ئاسمان" نوێترین بەرھەمی سینەمایی دەرھێنەر جوبرائیل ئەبوبەکرە و بە سپۆنسەری "عەباس فازڵ عەبدولرەحمان خاوەنی" زانکۆی "نۆلج" بەرھەمھێنراوە و لە ماوەی تەنھا ٤ مانگدا بەشداری لە نزیکەی ٤٠ فێستیڤاڵی سینەمایی جیھانی کردووە و چەند خەڵاتێکیشی پێبەخشراوە.

 

سیناریۆی فیلمەکە "پشتیوان عەبدوڵا" نووسیویەتی و کاری گرافیک و دەنگ لەلایەن "سەباح شەھدی" و کاری موزیکی فیلمەکەش "رامتین لھۆنی" جێبەجێی کردووە، ماوەی فیلمەکە ١٠٠ چرکەیە و بەرھەمی ساڵی ٢٠١٧یە.





ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad