English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
٥٦ ساڵە بە بێ مۆڵەتی شۆفێری ئۆتۆمبێل لێدەخورێت 
2017-11-29 [04:23 AM]

ZNA- ھەولێر 



ھەرچەندە وڵاتی ئەڵمانیا بەناوبانگە بە پەیرەوکردنی یاسا و زۆرینەی ئەندامانی کۆمەڵگەی ئەڵمانی زۆر پابەندن بەسەرجەم یاساکان و بەتایبەتی جێبەجێکردنی یاساکانی ھاتووچۆ بەڵام ھەندێک سەرپێچی سەیریش روودەدات. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئەڵمانیا , پیاوێکی ئەڵمانی کە ئێستا تەمەنی ٧٤ ساڵە ماوەی ٥٦ ساڵە شۆفێری دەکات بێ ئەوەی مۆڵەتی شۆفێری ھەبێت . 

دەرکەوتنی ئەم راستییە لەکاتی روودانی رووداوێکی ھاتووچۆ بووە , کاتێک پیاوەکە لەسەر رێگەی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێک تووشی رووداوی ھاتووچۆ دەبێت , کاتێک پۆلیس دەگەنە شوێنی رووداوەکە داوای مۆڵەتی شۆفێری لەھەردوو لا دەکەن , پیاوە بەتەمەنەکە دەڵێت من مۆڵەتی شۆفێریم لا نییە , دوای پشکنین دەردەکەوێت ئەو پیاوە لە سیستەمی ھاتووچۆی وڵاتی ئەڵمانیا مۆڵەتی شۆفێری ھەر نەبووە . 

ھەرچەندە پیاوەکە گووتوویەتی لەکاتی لاوێتی جارێک مۆڵەتی شۆفێریم دەرھێناوە و دواتر نوێم نەکردۆتەوە , بەڵام ھیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەبەر دەست نەبووە کە بیسەڵمێنێت مۆڵەتی شۆفێری ھەبووە , لەبەر ئەمە دراوەتە دادگا. 

پیاوە بەتەمەنەکە خەڵکی ناوچەی ساورلاندی باکووری ھەرێمی وستڤالیای ئەڵمانیایە. 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / ھاڤ پۆست
 





ئەم هەواڵە 10240جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad