English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەلوپەلە تایبەتەکانی مایکل جاکسن لە مۆزەخانەیەکدا دەخرێنەڕوو
مایکس جاکسن
2017-11-29 [04:47 AM]

ZNA – هەولێر


بڕیارە مۆزەخانەیەکی تایبەت بە بەرهەم و کەلوپەلە تایبەتەکانی، گۆرانیبێژی ئەمریکی، مایکل جاکسن، لە نێو ماڵەکەیدا بکرێتەوە.

 

کۆمپانیای کە سەرپەرشتی سامانی ئەو گۆرانیبێژە دەکات کە ماوەی حەوت ساڵە ماڵئاوایی لە ژیان کردووە، ماڵەکەی دەکاتە مۆزەخانە و کەلوپەل و بەرهەمە هونەرییەکانی بۆ هۆگرانیی تێدا دەخاتەڕوو.

 

تاوەکو ئێستا کاتی ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیەوە کردنەوەی مۆزخانەکە بۆ میدیاکان ئاشکرا نەکراوە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەشێکی زۆر لە کەلوپەلە تایبەتەکانی ئەو گۆرانیبێژە لەلایەن کەسانی دیکە پارێزراون و لە زیادکردنە ئاشکراکاندا فرۆشراون.

 

 

مایکڵ جاکسن، لە 28ـی ئاب لە ساڵی 1958ـدا لە دایکبووە و لە 25 یۆنیۆی 2009ـدا کۆچی دوایی کردووە، لە تەمەنی 11 ساڵیدا لەگەڵ گرووپی (جاکسن فایڤ) گۆرانی گوتووە.
 
لە 1971ـدا جاکسن بە تەنیا گۆرانی گوت و چەندین ئەلبوومی بڵاوکردەوە، لە ھەشتاکانی سەدەی رابردووشدا یەکەم رەشپێست بوو بگاتە ئاستێکی بەرزی جیھانی لە گۆرانی گوتندا.
 
ئەو هونەرمەندە لەبواری خێرخوازیدا کاریکردووە و لە رێگەی رێکخراوێکەوە ھاوکاری 39 رێکخراوی خێرخوازی کردووە، ئەمەش وایکرد کە زیاتر لە جیهاندا بناسرێت.

 

داهاتی ئەو گۆرانیبێژە لە ساڵی 2009 واتە لە دوای مردنی، 90 ملیۆن دۆلار بووە، لە ساڵی دواتر داهاتی 257 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە.

 

داهاتی جاکسن لە 2011 بڕی 170 ملیۆن دۆلار، لە 2012 بڕی 145 ملیۆن، لە 2013 بڕی 160 ملیۆن، لە 2014 بڕی 140 ملیۆن، لە 2015 بڕی 120 ملیۆن، لە 2016 بڕی 825 ملیۆن بووە.

 

جاکسن کە بە ئەفسانە لە جیهانی موزیکدا دەناسرێت، داهاتی بە بڕی دوو ملیار دۆلاری ئەمریکی دەخەملێندرێت.

 

ئەو گۆرانیبێژە ئەلبوومێکی گۆرانی بەناوی "سریلەر" هەیە کە لە ساڵی 1982ـدا بڵاوکراوەتەوە، فرۆشی لە ئەمریکادا گەیشتە 30ملیۆن کۆپی، بەمەش بووە خاوەنی نازناوی پڕفرۆشترین ئەلبوومی لە مێژووی ئەو وڵاتەدا.

 

ئەلبوومەکە بە بەهێزترین بەرهەمی ئەو گۆرانیبێژە دەناسرێت و لە حەوت تراکی گۆرانی پێکهاتووە و لە ساڵی 1982 تا 1984، 20 ملیۆن کۆپیی ئۆرجیناڵی فرۆشراوە.

 

لە دوای مردنی ئەو گۆرانیبێژە، زیاتر لە دوو ملیۆن و سەد هەزار کۆپی دیکە لەم ئەلبوومە فرۆشراون و لەسەر ئاستی جیهاندا 100 ملیۆن کۆپیی فرۆشراوە.





ئەم هەواڵە 1375جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad