English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژووری بازرگانی كوردستان: پڕۆسەی ھەناردە و ھاوردەكردن بەردەوامی ھەیە
2017-11-29 [04:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەغدا جگە لە رووە سیاسییەكە، لە ڕووی ئابوورییەوە زیاتر دەیەوێ گوشار بخاتە سەر ھەرێمی كوردستان و دەست بەسەر داھات و بزاوتە بازرگانییەكانیشدا بگرێت، سه‌رۆكی ژووره‌ بازرگانییه‌كانی كوردستان وتی، عێراق كێشە بۆ بازرگانانی ھەرێمی كوردستان دروست دەكات چونكە كاریگەرییەكی زۆریان لەسەر جووڵەی بازرگانی ھەبووە.

سەرۆكی ژوورە بازرگانییەكانی ھەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، بەغدا كێشە بۆ بازرگانانی ھەرێمی كوردستان دروست دەكات و ئاگاداری بازرگانان كراوەتەوە ھەر بازرگانێك مۆڵەتی حكوومەتی عێراقی نەبێت، ناتوانێ كاڵا ھاوردەی ناوچەكانی دیكەی عێراق بكات.

لەم بارەیەوە (دارا جەلیل خەیات) سەرۆكی ژوورە بازرگانییەكانی ھەرێمی كوردستان رايگةياند، "حكوومەتی عێراق كێشە بۆ بازرگانانی ھەرێمی كوردستان دروست دەكات و داوای لەو بازرگانانە كردووە كەلوپەل ھاوردەی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەكەن، مۆڵەت لە بەغدا وەربگرن، ئێمەیش داوامان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێمی كوردستان كردووە ھەماھەنگی لەگەڵ بەغدا بكات بۆ چارەكردنی ئەو پرسە، چونكە ئەو رێگری و ئاستەنگانە كاریگەرییەكی زۆریان لەسەر جووڵەی بازرگانی ھەبووە، بە تایبەت ئەو كاڵایانەی لە ھەرێمی كوردستان بەرھەم دەھێندرێن".

ساڵی رابردوویش لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و بە ناوی خاڵی گومرگییەوە، پارەیەكی زۆر لەو بارھەڵگرانە وەردەگیرا ئەوانەی كەلوپەلیان لە ھەرێمی كوردستانەوە دەبردە ناوچەكانی دیكەی عێراق، لەبارەی رێژەی ھەناردەوە بۆ ناوچەكانی ژێر دەستەڵاتی بەغدا، (خەیات) ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، "پڕۆسەی ھەناردە و ھاوردەكردن بەردەوامی ھەیە، ھەندێك جار رێگەی مووسڵ دەگیرێت، ئەوەی دیكەیش بە ھەمان شێوە بۆ ناوچەكانی دیكەی عێراق ئاستەنگ ھەیە و ھەوڵەكانمان بەردەوامن بۆ چارەكردنی ئەو پرسە".





ئەم هەواڵە 1342جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad