English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق له‌گه‌ڵ سیستانی كۆبووه‌وه‌
2017-11-30 [03:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی یۆنامیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا هاتووه‌، دوێنێ یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق سه‌ردانی عەلی سیستانی لە نەجەف كرد، دوای دیداره‌كه‌ وتی، من زۆر شەرەفمەندم بەوەی ئەمڕۆ بۆ جارێکی دیکە لەلایەن سەماحەتی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانییەوە پێشوازیم لێکرا. ئەمە شەرەفێکی گەورەیە بۆ ئێمە وەک نەتەوە یەکگرتووەکان و بۆ خودی خۆم. ئێمە گفتوگۆی تێروتەسەلمان دەربارەی ئەجێندای وڵاتی عیراق کرد و گوێم بۆ خاڵەکانی بەڕێزیان گرت کە وەک ڕێبەرێک بۆ چاڵاکی و هەنگاوەکانی داهاتوو ڕوونی دەکردنەوە.

کوبیش بەتایبەتی سوپاسی لایەنی مرۆیی بانگەوازەکەی سیستانی و وتارەکانی دەربارەی گیروگرفتە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان کرد.

هاوڕایی خۆی لەگەڵ سیستانی دەربڕی دەربارەی گرنگی دەستبەجێ جێبەجێکردنی یاسای هێزەکانی حەشدی شەعبی کە دەبێتە گرێنتییەک بۆ ئەوەی چەک تەنها لەدەست و کۆنتڕۆڵی دەوڵەتدا بێت، یانیش هێزەکانی حەشدی شەعبی نابێت بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن.

دووپاتکردەوە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوپەڕێ پشتگیری خۆی بۆ جێبەجێکردنی دەستوور دەردەبڕێت و هەروەها دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێریش، پێویستە گرێنتی تەواوی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی عیراق و هاووڵاتییانی بکرێت و هەڵبژاردنە گشتییەکانیش لە کاتی خۆیان ئەنجام بدرێن.

 کوبیش وتیشی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیری تەواوی بەرنامەی چاکسازیی حکومەت بە دژایەتیکردنی گەندەڵیشەوە دەکات.

 





ئەم هەواڵە 1357جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad