English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق ناتوانێت پابەندی ڕێکەوتنی ئۆپێک ببێت ئەگەر نەوتی کەرکووک هەناردە بکات
2017-12-02 [11:30 AM]

ZNA-ھەولێر


عێراق لەکاتێکدا دەتوانێت پابەندی ئەم رێکەوتنەی ئۆپێک بێت، بە مەرجەی ئەوەی نابێت نەوتی کەرکووک ھەناردەی دەرەوە بکرێت.

 

ئەندازیار: جەگەر عەزیز علی، سەرۆکی بەشی ئەندازیاری نەوت لە زانکۆی سۆران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: رێکەوتنی ئۆپێک لە سەر کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت لە نۆڤێمبەری سالی ٢٠١٦ کرابوو، لە کۆبونەوەی  سالی ٢٠١٦ لەسەر ئەوە رێکەوتن کەوا ملیۆنێک و ٨٠٠ ھەزار بەرمیل لە ئاستی بەرھەم ھێنان کەم بکەنەوە، ئەو ولاتانەی کە ئەندامن لە رێکخراوی ئۆپێک و ئەوانەی کە ئەندامنین لە ئۆپێک، بە سەرپەرشتی رووسیا، دوای ئەم رێکەوتنە نرخی نەوتی جێگیرکرد، لە ٢٠١٧/٥/٢٢ دووبارە کۆبونەوە کرا لە سەر درێژکردنەوەی رێکەوتنەکە بۆ ماوەی ٩ مانگی دیکە تا ئاداری سالی ٢٠١٨، وە لە ٣٠ نۆڤێمبەری سالی ٢٠١٧ کۆبوونەوکرا جارێکی تر رێکەوتن کرا کەوا تا ٩ مانگی تر رێکەوتنەکە درێژبکەنەوە، ئەو ولاتانە لە سەر ئەو ئاستەی بەرھەم ھێنان بمێنەوە تا کۆتایی سالی ٢٠١٨.

 

جەگەر عەزیز گووتی: عێراق لەکاتێکدا دەتوانێت پابەندی ئەم رێکەوتنەی ئۆپێک بێت، بە مەرجەی ئەوەی نابێت نەوتی کەرکووک ھەناردەی دەرەوە بکرێت، چونکە ئەگەر نەوتی کەرکووک ھەناردەی دەرەوە بکرێت عێراق لەو ئاستە دەردەچێت کە ئۆپێک بۆی دیاریکردوە، ھەروەھا نەوتی کەرکووک بە نزبەت عێراق و کوردستانەوە گرنگە، ھەروەک وەزیری نەوتی عێراق، ئاماژەی پێکرد کەوا بە زووترین کات دەست دەکرێت ھەناردە کردنی نەوتی کەرکووک بۆ بازارەکان جیھان، ئەویش لە رێگەی تورکیاوە یانیش وەک وەزیری نەوتی ئێران ئاماژەی پێکرد کە وا لەگەل بەغدا رێکەوتنیان کردووە کەوا بۆریەکی نەوتی کەرکووک رابکێشن بۆ ئێران، ئەگەر بێتوو عێراق لە کێلگەکانی کەرکووک نەوتی ھەناردەی دەرەوە بکات، ئاستی بەرھەم ھێنان زیاد دەکات دەچێتە سەرووی ٤ ملیۆن بەرمیل، ئەگەر  بگاتە ئەم رێژەیە ئەوا گرفت لە رێکەوتنی ئۆپێک دروست دەکات.

 

ھەروەھا سەرۆکی بەشی ئەندازیاری نەوت لە زانکۆی سۆران گووتی: کاتێک خستنەرووی نەوت کەم ببێتەوە لە بازارەکانی جیھان دا، نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە، وە لەکاتی بەرز بوونەوەی نرخی نەوت دا، ولاتانی ئەندام لە ئۆپێک قازانج دەکەن، لە بری ئەوەی بەرمیلێک نەوت بە ٤٠ دۆلار بفرۆشن، ئەوا بە ٦٥ دۆلار دەی فرۆشن.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1357جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad