English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سینیم کۆبال چیتر وەک ئەکتەر دەرناکەوێتەوە
2017-12-02 [03:30 AM]

ZNA – هەولێر


خانمە ئەکتەری تورک، سینیم کۆبال، رایگەیاند، لە کاری ئەکتەری دووردەکەوێتەوە و بەنیازە وەک دیزاینەری جولبەرگ کاربکات.

 

کۆبال، بەنیازە بۆ ئەم مەبەستە بچێتە ئیتاڵیا و لەبواری دیزایینی جلوبەرگ بخوێنیت و دواتر دیزایینی تایبەت بە خۆی بڵاوبکاتەوە.

 

سینیم، هاوژینی ئەکتەری تورک، کینان ئەمیرزالییە کە بە ئیزێل ناسراوە.

 

بەشێک لە میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، هۆکاری دوورکەوتنەوەی ئەو ئەکتەرە لە کاری ئەکتەری، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دوایین زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی، سەرکەوتوو نەبوو.

 

ئەو ئەکتەرە ماوەی دوو ساڵ بوو لە کاری هونەری دوورکەوتبووە و نوێترین زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی بەناوی "رووبەڕوو" بوو، کە نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبێنێت.

 

سینیم لە ٢٠١٦ لەگەڵ کینان ئامیرزالی، ژیانی هاوژینی پێکهێنا و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە کاری ئەکتەری پشوویدا.





ئەم هەواڵە 754جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad