ZNA- ھەولێر
لەگەڵ پەرەسەندنی زانست رۆژ لە دوای رۆژ ھەندێک لەو کێشانە چارەسەر دەبن کە پێشتر چارەسەرکردنیان ئەستەم بوو , بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی منداڵیان نەدەبوو .
دوێنێ لە ئەمەریکا یەکەم منداڵ لە دایک بوو کەپێشتر دایکی چاندنی رەحمی بۆ کراوە , ئەمەش یەکەم جارە لە ئەمەریکا ئەو کارە ئەنجامبدرێت .
لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ تیمێکی پزیشکی زانکۆ بایلۆر ھەستان بە چاندنی رەحم بۆ چوار ئافرەت کە کێشەی منداڵ بوونیان ھەبوو , بەلام سێ لەم حاڵەتانە سەرکەوتوو نەبوو , بەھۆی ئەوەی خوێن نەدەگەیشتە رەحمەکە , بەڵام یەکێک لە حاڵەتەکان سەرکەوتنی بەدەستھێنا و دوێنێش ئافرەتەکە منداڵێکی بوو .
تیمە پزیشکیە ئامادەنەبوون بەھۆی ھەستیاری بابەتەکە ناوی ئافرەتەکە یاخود ھیچ زانیاریەک لەبارەی منداڵەکە بدرکێنن.
سەرکەوتنی ئەم نەشتەرگەرییە ھیوایەکی زۆر بەو کەسانە دەبەخشێت کە منداڵیان نابێت , چونکە چاندنەوەی رەحم یەکێکە لەو رێگایانە دەتواندرێت بەھۆیەوە کێشەی منداڵ نەبوونی پێ چارەسەر بکرێت .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / سکای نیوز
ئەم هەواڵە 29161جار خوێندراوەتەوە |