English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە زیادکردنێکی ئاشکرادا کۆمەڵە بەرهەمێکی پیکاسۆ فرۆشران
2017-12-02 [04:55 AM]

ZNA – هەولێر


لە زیادکردنێکی ئاشکردا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، کۆمەڵە کارێکی هونەریی، شێوەکاریی ئیسپانی، پابلۆ پیکاسۆ فرۆشران.

 

کۆمەڵە کارە هونەرییەکە لە ١٠٠ کاری نەخشاندن پێکهاتبوو کە بەناوی (suite of wollars) ناسراون و بە بڕی یەک ملیۆن و ٩٠٠ هەزار یۆرۆ فرۆشران.

 

ئەم کۆمەڵە کارە هونەرییە لە ساڵانی نێوان ١٩٣٠- ١٩٣٧ بەرهەمهاتوون و لەسەر داوی بازرگانێکی فەڕەنسی، بەرهەمی هێناون.

 

پابلۆ پیکاسۆ، لە ٢٥ تشرینی یەکەمی ساڵی ١٨٨١ لە دایکبووە، باوکی ھونەرمەندی وێنەکێشان بووە و لە یەکێک لە قوتابخانەکانی وێنەکێشان مامۆستای وێنەکێشان بووە.

 

لە تەمەنی حەوت ساڵیدا باوکی فێری وێنەکێشانی کردووە، لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا وێنەیەکی باوکی تەواوکردووە کە بەنیوەچڵی بەجێی ھێشووە، کاتێک باوکی سەیری وێنەکەی کرد بۆی دەرکەوت کە کوڕەکەی لە ھونەری وێنەکێشاندا لەخۆی بەتواناترە، ھەر بۆیە ئیتر وازی لە وێنەکێشان ھێناوە.

 

ساڵی ١٩١١ یەکەم گەشتی بیکاسۆ بوو بۆ پاریس، کە بە پایتەختی ھونەری ئەوروپا ناسراوبوو، لەوێ شاعیر و رۆژنامەنووسی فەرەنسی ماکس جاکۆبی ناسیوە، زۆر یارمەتیدەری بووە لە فێرکردنی زمان و ئەدەبی فەڕەنسی و لەیەک ژووردا پێکەوە دەژیان، جاکۆب بەشەو دەخەوت، بەڵام پیکاسۆ بەپێچەوانەوە بەڕۆژ دەخەوت و بەشەوان کاری کردووە.

 

ئەو شێوەکارە، بەدەست ھەژاری و نائومێدی و سەرماوە ناڵاندویەتی، تەنانەت زۆربەی زۆری وێنەکانی خۆشی سووتاندووە تاکو لەسەرما رەق نەبێتەوە و ژوورەکەی بەگەرمی بمێنێتەوە.

 

پیکاسۆ، لە ساڵی ١٩٠١ گەڕاوەتەوە مەدرید و لەگەڵ ھاوڕێیەکەیدا گۆڤارێکیان دامەزراندووە و لە رێگەی ئەم گۆڤارەوە وێنەی کاریکاتێری کێشاوە و بڵاوی کردووەتەوە، تێیدا نەھامەتی ھەژارەکانی بەرجەستە کردووە.

 

لە ساڵی ١٩٠٧ بەشداری لە پێشانگایەکدا کردووە کە لە پاریس کراوەتەوە و لە وێنەکێشان و بڵاوکردنەوەی بەردەوام بووە، لە ساڵی ١٩٣٥ بۆ ساڵی ١٩٥٩ زیاتر لە ٣٠٠ قەسیدەی نووسیوە و جاربەجاریش رۆڵی لاوەکی لە چەند فیلمێکدا گێڕاوە.

 

لەساڵی ١٩٤٤ کەوتووەتە داوی خۆشەویستی قوتابیەکەیەوە کە ٤٠ ساڵ لەخۆی بچووکتربووە و بۆ ماوەی سێ ساڵ ئەو پەیوەندییە بەردەوامبووە.

 

ئەو شێوەکارە، یەکێک لە بەناوبانگترین ھونەرمەندانی سەدەی بیستەمە و دامەزرێنەری بزوتنەوەی کۆبیزمە کە بریتییە لە کێشانی وێنە بەشێوەیەکی ئەندازیاری.

 

پیکاسۆ، لە ٨ نیسانی ١٩٧٣ لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا لە کاتی مەیخواردنەوەدا لەگەڵ خێزانەکەیی و ھەندێک لە ھاوڕێکانی گیانی لەدەستداوە.

 





ئەم هەواڵە 1420جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad