English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ خرایه‌ سبه‌ی
2017-12-02 [05:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، سبه‌ی دانیشتنێكی نائاسایی بۆ تاوتێكردنی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌لیم جبوری دانیشتنی نائاسایی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی هه‌ڵگرت و خسته‌ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌.

وتیشی، مه‌به‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ دواخستنی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2018 تاوتوێ بكرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌لیم جبوری و 167 ئه‌ندامی دیكه‌ دانیشتنی نائاسایی ده‌ست پێكرد.

ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكی كۆماری عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٧/١٢/٢، سەرۆک کۆماری عێراق فوئاد مەعسوم لەبەغداد پێشوازیکرد لە ژمارەیەک سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران و نوێنەرەکانیان لە ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانیی.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ وتیشی، دیدارەکە پرۆژەی بودجەی فیدراڵیی بۆ ساڵی داهاتو ٢٠١٨ ی تیادا تاوتوێکرا کە ئێستا لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەراندایە، ئەو کێشە و گرفتانەش باسکرا کە دروست دەبێت لە حاڵەتی کەمکردنەوەی بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەکە.

لای خۆیه‌وه‌ ئەندامی لیژنەی دارایی و بەشداربووی كۆبوونەوەكە، حاكم سەرحان سلێڤانەیی، به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووه‌، ئەمرۆ سەرۆكفراكسیۆنە كوردییەكان و ئەندامانی كورد لە لیژنەی دارایی، لەگەڵ سەرۆككۆماری عێراق لەبارەی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داھاتوو و پشكی ھەرێمی كوردستان لەو پڕۆژەیاسایەدا، كۆ بووینەوە.

وتیشی، لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەوە كرایەوە، ھەنگاوەكانی حكوومەتی عێراق لەبارەی پشكی ھەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بوودجەدا نادەستوورین، چونكە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە دەستووردا ددانی پێدا نراوە و ناكرێت پشتگوێ بخرێت و بكرێتە پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان، بۆیە پێویستە گۆڕانكاری لەو پڕۆژەیاسایەدا بكرێت و بكرێتە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان.

 

 





ئەم هەواڵە 1078جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad