English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی گرنگ دەردەکات 
2017-12-02 [05:50 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٢/١٢/٢٠١٧ بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامانەکانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەند بڕیار و راسپاردەیەکی نوێی دەرکرد.


١- بۆ ئەوەی وەرزشی کوردستان و تۆپی پێ بەرەو ئاقارێکی ئارام و ھێمن و پێشکەوتن ببەین، بڕیارماندا لێبوردنی گشتی بۆ سەرجەم سزاکانی پێشووی سەر (یانەکان, کارگێرانی یانەکان, ناوبژیوانان, راھێنەران و یاریزانان) دەربکەین.
٢- داوا لە لێژنەی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیاران دەکەین، ھەفتەی دادێ ٩/١٢/٢٠١٧ لە کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن.
٣- لە بارەی ئەم یاریزانانەی لە خولی کوردستان و خولی عێراق یاری دەکەن:
• یاریزانانی یانەکانی خولی نایابی کوردستان، کە لە خولی نایابی عێراق یاری دەکەن، پێویستە لە یەکێک لە یارییەکانی یانەکەی لە گەڕەکانی یەکەم یان دووەم یان سێیەمی قۆناغی یەکەم یاری بکەن، ئەگەرنا مافی یارییکردنیان لە خولی نایابی کوردستان نابێت.
• ئەگەر یاریزانێک بە ھەر ھۆکارێک بە یەکجاری لە خولی عێراق دوورخرایەوە، مافی یاری کردنی لە خولی نایابی کوردستان دەبێت، بەڵام ھیچ یاریزانێک لە دوو گەڕی کۆتایی خولی نایابی کوردستان، ناوی لە لیستی یاریزانانی یانەکەی زیاد ناکرێت.
٤- خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠١٧/٢٠١٨ بە بەشداری (٩) یانە لە رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ١/٢/٢٠١٨ بەرێوە دەچێت:
• خولەکە بە شێوازی (چوون و ھاتن) بە دوو قۆناغ بەرێوە دەچێت.
• ھەر پێنج رۆژ جارێک یارییەکان ئەنجام دەدرێت.
• لەم (٩) یانەیە، یەک یانە بۆ خولی پلەیەکی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠١٨/٢٠١٩، کە خاوەن کەمترین خاڵ بێت لە ریزبەندی یانەکان دادەبەزێت.
٥- رێگەدرا بە گواستنەوەی یاریزانان لە نێوان یانەکانی کوردستان بە شێوەی خواستن، لە خولی پلەیەک و نایابی کوردستان بۆ یەک وەرز ٢٠١٧/٢٠١٨.





ئەم هەواڵە 649جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad