English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەلێ زۆریش دڵمان خۆشە
2017-12-02 [10:25 AM]

نووسینی: ئومێد وەلاتی


 

دوایی سەردانە فەرمیەكەی بەرێز نێچیرڤان بارزانی و وەڤدە یاوەرەكەی  ھەندێك لەھەرزە و كالفام لە رێگەی سوشیال میدیا بیجگە لەھێرشی نارەوا بۆ  سەر وەڤدەكەیان بە چەندین ووتەی ناشیاو كەروبەروی لایەنگرانی  پارتی و ئەو كەسانە دەكەن كە لەخەمی خاك و خەلكی كوردستاندان  دەلێن زۆر دلتان خوشە بەسەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی و وەڤدەكەی ؟ بویە لێرە  پێیان دەڵێم بەلێ زۆریش دڵمان خوشە  ، چونكە شكاندنی یەكەم بەربەست لە فەرەنسایەوە دەستی پێكرد كە ھەرزە و كالفامەكانی ئێوە   لەگەڵ ھەندێك ھێزی میلیشیا لەعێراق  رێكەوتون بۆ لەباربردنی ئەو ھەنگاوانەی كە ھەرێمی كوردستان  نراون بۆ گەیشتن بە ئامانجی مەزن. 
ھەر لەو سەردانەدا لەپێش چاوی ھەموو دەزگاكانی راگەیاندن سەرۆكی فەرەنسا ئەوەی راگەیان كە نابێت میلیشیا لەعێراق بمێنن بە حەشدی شەعبیشەوە ھەروەھا مادەی سەدوچل جێ بەجێ بكرێت و ھەموو مافە دەستوریەكانی ھەرێمی كوردستان جێ بەجێ بكرێن  بەپێی دەستوری عێراق ، كە ئەوەش لەبەرژەوەندی ھەرێمی كوردستان دایە و زۆر ئەستەمە عێراق بتوانێت ئەوە بكات ، ئەگەر عێراق پابەندی دەستوریش نەبێت ئەوا ھەرێم ھەڵبژادنی دیكەی لەپێشە و  تاكە بژاردە بۆ  عێراق ئەوەیە دەست بەگفتوگو بكات لەگەل ھەرێم ،    بێچگە لەبژاردەی گفتوگو و لێكتەگەیشتن  عێراق ھیچ بژاردەیەكی دیكەی نەماوە .
ووتەكانی سەرۆك ماكرۆن پەیامێكی توندبوو بۆ دەسەڵاتدارانی  عێراق و ھەندێك ھێزو لایەن و كەسایەتی سیاسی كە وەكو فەرەنسا بەھەموو شێوەیەك پشتیوانی لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەكەین ، ھەمووشمان ھێز و باڵانسی ووڵاتی فەرەنسا دەزانین.
لەبەر ئەوە نەك تەنھا بەم سەردانە  دڵمان خوشە  بەلكو بە ھەموو ھەنگاوەكانی حكومەتی ھەرێم بەتایبەتی بەرێز نێچیرڤان بارزانی  دلخوش و گەشبینین كە لەدوای پرۆسەی ریفراندۆم نراون  بۆ نەھێشتنی ھیچ بەھانەیەك بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق.
ھەركاتێك  ئێوە دڵتەنگ و سەرلێشێواوبن  ئەوكات بزانن ئێمە زۆر دلخوش و گەشبینین بویە پێویست ناكات لێرە  لەوێ و خەریكی دەربرینی قسەی زل بن.





ئەم هەواڵە 2113جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad