English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشانەکانی کەمی مەگنسیۆن لە لەشدا
2017-12-03 [11:05 AM]

ZNA- ھەولێر


ڕەنگە زۆرێک لە ئێمە زۆرکات ھەست بە بوونی ئازار بکەین لە لەشماندا بێ ئەوەی بزانین ھۆکارەکەی چییە،کۆمەڵێک لە ئازارەکان بەھۆی کەمی مەگنسیۆم لەلەشدا دروستدەبن .

لێرەدا کۆمەڵێک لە نیشانەکانی کەمی مەگنسیۆمتان پێ ئاشنا دەکەین:

- بوونی ئازار لە ماسولکەکان و ھەستکردن بە ڕەقبوونی ماسولکەکان بە بەردەوامی.
- ویستی بەردەوام بۆ خواردنی چۆکۆلاتە.
- ھەستکردنی بەردەوام بە دوودڵی و دڵەڕاوکێی و خەمۆکی .
- بە گرانی خەولێکەوتن.
- قەبزی بەردەوام .
- زرنگانەوەی گوێ و ھەستکردن بە سەرئێشەی بەردەوام.
- دروستبوونی ناڕێکی لە لێدانی دڵ .
- سڕبوونی پەلەکان و ھەستکردن بە خاوبوونەوەو تەمەڵی .


وە لە گرنگترین ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکە زۆریان لە مەگنسیۆم تێدایە بریتین لە:


کەلەرم و سپێناخ و تۆوی کەتان و کونجی و گوڵەبەڕۆژە و چۆکۆلاتەبەھەموو جۆرەکانییەوە بەتایبەتی چۆکۆلاتەی ڕەش و گازۆ و بوندوق و بادامی شیرین و نیسک و مۆز و ئارد بە کەپەکەوە و پەتاتەو خواردەمەنییە دەریاییەکان بەتایبەتی ڕۆبیان ،ھەروەھا برنجی بۆر و ھەنجیری وشک ڕێژەیەکی زۆریان لە مەگنسیۆم تێدایە.





ئەم هەواڵە 5161جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad