English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنەوە گازییەکان ڕێژەی شەکرە لە جەستەدا بەم شێوەیە بەرز دەکەنەوە
2017-12-03 [12:40 PM]

ZNA- ھەولێر



خواردنەوەی یەک بوتل لە خواردنەوە گازییەکان مەترسی بەرز بونەوەی شەکرە بە ڕێژەی (٢٢%) زیاد دەکات . 

توێژەران بە بەکار ھێنانی زانیاری (٣٥٠) کەس لە ھەشت وڵاتی ئەوروپیدا ، بۆیان دەرکەوت  ھەر خواردنەوەیەک کە کێشی (٣٤٠) ملیلتر بێت و شەکری تێدا بێت ، لە ماوەی یەک مانگدا مەترسی شەکرە بە ڕێژەی (٢٢%) زیاد دەکات . 

دۆرا ڕۆماجوێرا ، لە زانکۆی (ئەمپریال کۆلیدج) لە لەندەن وتی : پێویستە لەسەر خواردنەوە گازییەکان نامەیەکی ڕوون کردنەوە بدەین بۆ ھەمووان . 

ئەم توێژینەوەیە لە وڵاتانی ((بەریتانیا ، ئەڵمانیا ، دانیمارک ، ئیتالیا ، ئیسپانیا ، سوید ، فەرەنسا ، ھۆڵەندا)) کرا و ئاماژە جیھانییەکان دەڵێن (٣١٠) ملیۆن کەس لە ئێستادا تووش بووی نەخۆشی شەکرەن ، ھەر بۆیە ئەم توێژینەوەیە جەخت لە ھەبوونی پەیوەندی نێوان خواردنەوە گازییەکان و شەکرە دەکاتەوە .





ئەم هەواڵە 5440جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad