English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاداشتەکانی قاسم سولێمانی
2017-12-03 [02:15 AM]

نووسینی: عمر بابان


قاسم سولێمانی دوای خانەنشین بوونی یاداشتەکانی خۆی ئەنوسێتەوە, لەو بەشەی باسی ریفراندۆم و هەوڵەکانی خۆی بۆ ڕێگری لە سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیەدا دەنوسێت,
کاتێك بارزانی بڕیاری ڕیفراندۆمی دا دەمزانی ئەو جدیە و ئامادەیە خۆیشی بکاتە قوربانی بۆ سەرکەوتن و بە دیهێنانی خەونی سەدان ساڵەی گەلەکەیی و بەرجەستەکردنی ئامانجە لە مێژینەکەی باوکی, دەمزانی هەوڵدان بۆ پاشگەزکردنەوەی بە بەکارهێنانی هەموو ڕێگا و شێوازەکان هەر لە هەڕەشە و بەڵێنی پشتیوانی کاریگەری نەدەبوو, چونکە لە مێژووی سەد ساڵی خانەوادەکەی بۆ جارێکیش پاشگەزبوونەوە و وەستانەوە لە دژی پڕەنسیپەکانیان بە دینەکراوە و زۆر بە توندی دەستیان گرتووە بە خواست و ئاواتی گەلەکەیان, وە کاریگەری بیر و باوەڕە نەتەوەییەکانی زۆر بەسەر شوێنکەوتوانیشی هەبوو بۆیە ئەستەم بوو بتوانم کار لە هەڵوێست و بۆچوونیان بکەم و یەکڕیزیان بە ناوی بیروڕای جیاواز بشڵەقێنم, بۆیە بە ناچاری پەنام بۆ یەکێتی و لەناو ئەوانیشدا بۆ باڵی دەستڕۆیشتووی ئەم حزبە برد, باڵی دەستڕۆیشتوو لەوە سەرچاوەی گرتبوو کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە جەلال تاڵەبانی لە ناو کوردەکان بە مام جەلال ناسراوە بە ناوی بیر و ڕای جیاواز و جیاوازی بیرکردنەوە هەمیشە دابەشی چەند بەرەی جیاواز ببون لە ناو خۆیاندا و دوای نەخۆشکەوتنی تاڵەبانی یەکێك لە باڵەکانی ئەم حزبە لەلایەن هیرۆ برایم ئەحمەد کە هاوژینی تاڵەبانی بوو سەرپەرشتی دەکرا ,کە ئەم خانمە جیا لەوەی هاوژینی کەسێکی نزیکی ئێمە بوو لە هەمان کاتدا باوکیشی سەرکێشی یەکەمین هەڵوەشانەوەی ریزی شۆڕشی کوردەکانی کرد کە بە شۆڕشی ئەیلول ناسراوە و مستەفا بارزانی باوکی مەسعود بارزانی هەڵیگیرساندبوو,برایم ئەحمەد خاوەنی پەیوەندیەکی دێرین بوو لەگەڵ ئێمە, هەر چەند سەرەتا گومانم هەبوو ئەوانیش بێنە ژێر بار چونکە ئەوان دەمێک بوو دروشمی مافی چارەی خۆنوسینیان بەرز کردبۆوە و پێم وابوو بەسەر بچوکترین دەرفەت پازنادەن بۆ گەیشتنی گەلەکەیان بە مافەکانیان, ئێ چۆن بە گومان نەبم ئێمە لە ڕابردودا دەیان و بگرە سەدان جار بێ بەڵێنیمان لەگەڵ کردون و چەندین جار هەلی بە دەستهێنانی مافەکانیان هاتۆتە پێش و ئێمەی شەیتان بە جل و ڕوخسارێکی فریشتانەوە بووینە هۆی لە بەینبردنی هەلی رزگاری و سەربەخۆییان, بە هەرحاڵ دوای گفتوگۆیەکی زۆر بڕیارمدا بچم بۆ سلێمانی, هاوڕێکانیشم وایان هەستدەکرد کارەکە قورسە بەڵام هەمیشە هانیان دەدام کە تۆ پیاوی ئەرکە قورسەکانی, بە دوو دڵی و دڵە ڕاوکێیەکی زۆر خۆم ئامادەکرد بچم بۆ ئەو شارەی کە لە ڕابردوو دەیان جاریتر سەردانم کردوە, هەستێکی سەیرم بۆ ئەو شارە هەیە, نەك لەبەر ئەوەی ناوی ئەو شوهرەت و لەقەبی منە, لەبەر ئەوەی بۆ هیچ کارێك نەچوم ئەنجامەکەی نەرێنی بووبێت, بەدەم ڕێگاوە و بیرکردنەوەی زۆر لەوەی کە مەعقولە کوردەکان وانەیان لە ڕابردو وەرنەگرتبێت و جارێکیتر باوەڕمان پێبکەن؟ئایا ئەو سیناریۆیانەی بۆیان دروست ئەکەم بڕوا پێهێنەر دەبن؟ئایا ئەوان هاوشێوەی جاران ساویلکەن؟چونکە ئەوان ئێستا نزیك بە چارەکە سەدەیەکە ئەزموونی خۆ بەڕێوەبەری و حکومەت و دەزگا و دامەزراوە و پەیوەندی دبلۆماسیان هەیە و خاوەنی هێزێکی گەورە و کاریگەری وەك پێشمەرگەن کە چەند ڕۆژێك بوو داعشیان شکاندبوو, مەودای گەیشتنم کەمبۆوە و دوای چەند کاتژمێرێک گەیشتم بە سلێمانی و لە ماڵە ڕازاوەکەی خانم پێشوازیکرام کە هەر لە ماڵی شاکانی ڕابردوی خۆمان دەچوو,
دوای خواردنەوەی قاوەیەك و پشودانێکی کورت دەستمانکرد بە گفتوگۆ لەسەر باسی ئەنجامنەدانی ریفراندۆم کرد سەرەتا زۆر بە هەستیاریەکی زۆرەوە باسەکەم کردەوە و بە شێوازە تایبەتەکانی خۆم لە گفتوگۆکان ڕاستەوخۆ نەچومە سەر بابەتە ڕاستەقینەکە,ویستم لە ڕێگای نیشاندان و باسکردنی پەیوەندیە دێرینەکان و هاوبەشی بەرژەوەندیەکانەوە بچمە ناو کرۆکی خواستەکەم, پێچەوانەی پێشبینیەکانی من دوای قسەکردنێکی کەم و دوای دڵنیا بوونم لە خۆشباوەڕی و ڕازی بوونیان بە ئاسانی زۆر خێرا و ڕاشکاوانە داوای ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆمم لێکردن, ئەوانیش ڕازی بوون,بەڵام دیسان بارزانی بوەوە بە گرێیە قورس و نەکراوەکە کە لە ڕێگای باڵێکی ناو یەکێتی فشاری ئەنجامدانی ریفراندۆمیان دەکرد, زۆر هەوڵمدا باوەڕیان پێبهێنم کە ئەم پرۆسەیە بۆ خزمەتی بارزانیە بەڵام ئەوان مەبەستم ئەو باڵەی لە بارزانیەوە نزیکن سەرسەختانە داکۆکیان لێدەکرد, دواتر لە شەوی 22 لەسەر 23ی 9 واتا سێ ڕۆژ پێش مەوعیدی ریفراندۆم و بە دیاریکراوی لە رۆژی کۆتا وتاری مەسعود بارزانی لە هەولێر کە هاوشان لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵ کە لە یەك کاتدا هەم جێگری بارزانی و هەم جێگری تاڵەبانی بوو لەگەڵ چەند سەرۆک حزبێکیتر پێشکەشیکرد, لەو ڕۆژەدا ویستی من بریتی بوو لە دابڕانی کەرکوک لەم پرسەدا کە ئەگەر ڕویدابا سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ ئێمە,ئەوە بوو دواتر بارزانی توانی ئەوان ڕازی بکات و ریفراندوم بکرێت بە کەرکوکیشەوە, بەڵام  بێ ئومێد نەبووم و بڕوام وابوو کە یەکێتی لە پێناو پاراستن و دەستگرتن بە بەرژەوەندی و دەسەڵاتیان ئامادەنە سازش بکەن, دوای گفتوگۆی زۆر لەگەڵ سیاسەت داڕێژانی ئێران ئەمجارە بیرمان لەوە کردەوە کە لەژێر فشاری حەشدی شەعبی هەڕەشەی داگیرکردنی کەرکووک بکەین, لە راستیدا ئەستەم بوو لە ڕووی سیاسی و عەسکەریەوە ئێمە دەست بەسەر کەرکوکدا بگرین,چونکە بێدەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی مانای وا نەبوو کە پشتگیری لە عەبادی و هەڕەشەکانی حەشدی شەعبیە, بەڵام ویستمان دەستەوستان نەوەستین و هەوڵێك بدەین لە پێناو ستاندنی ئەم شارە لە کوردەکان, دوای ناردنی فوئاد مەعسومی سەرۆك کۆمار بۆ رازیکردنیان و گەیاندنی هەڕەشەکانمان پێیان کە دەبێت شارەکە ڕادەست بکەن و لە بەرامبەردا سەرەڕای پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان بەڵێنی دابینکردنی پڕۆژە و کار و داهاتی تریشمان پێدا بوون,ئەوە بوو توانیمان بگەین بەو خەونەی کە چەند ساڵێک بوو هەوڵمان بۆ دەدا,لەوەش گرنگتر درزێکی گەورەتر لەوەی ساڵی 1964مان دروستکردەوە لە نێوان جەماعەتی بارزانی و تاڵەبانی, هاوکاری و یارمەتیدانی هاوپەیمانەکانی ترمان لە سلێمانی کە جەماعەتی نەوشیروان مستەفا کە چەند مانگێك بوو مرد بوو لەگەڵ جەماعەتی عەلی باپیر هۆکارێکیتری سەرکەوتن بوون, لەگەڵ ئەوەشدا نابێ ڕۆڵ و کاریگەری دەزگا میدیاییەکانی سلێمانی پشتگوێ بخەین کە هاوکاری دووەمی ئەم سەرکەوتنە بوون,
بۆ مێژوو دەیڵێم فشار و هەوڵەکانی من و یارمەتی حزبەکانی سلێمانی کوردمان لە لێواری دەوڵەت بوون گەڕاندەوە, کە ئەوە بۆ ئێمە دەستکەوتێکی گرنگ و بۆ ئەوانیش شکستێکی مێژوویی بوو کە دوبارە بونەوەی لە محاڵ محاڵترە.
بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمان بوو بەهێزی کەسایەتی و ئیرادەی بارزانی بوو کە سەرەڕای نەبوونی پشتیوانی نێودەوڵەتی و بێهێزی بەرەی ناوخۆ و کەمی هێز و چەکی پێویست بەڵام زۆر بە ورە و ئیرادەیەکی گەورەوە و بە باوەڕێکی پتەوەوە هەوڵی دەدا بۆ سەربەخۆ بووبوونی گەل و وڵاتەکەی, 
ئەگەر لای خەڵکی خۆمان و هاوکار و دۆستەکانم سەرزەنشت نەکرێم ئەوە دەڵێم سەرباری مێژو و کلتور و فەرهەنگ و ئەزمونێکی زۆری گەلی فارس تەمەننام دەکرد سەرکردە و ڕێبەرێکی هاوهاوشێوەی بارزانیمان هەبوایە.
 





ئەم هەواڵە 1405جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad