English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مان یونایتد نرخی ئەستێرەکەی ریال دادەبەزێنێت 
2017-12-03 [03:03 AM]

ZNA- ھەولێر 


تا ئێستاش بەرپرسانی یانەی مانشستەر یونایتد ھیوا خوازن لە ماوەی گواستنەوەی زستانە گرێبەست لەگەڵ یاریزان گارس بێل ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید مۆربکەن . 

بەڵام ھەرچەندە یانەی مان یونایتد مکوڕە لەسەر گرێبەست کردن لەگەڵ بێل بەڵام ئامادەنییە زیاتر لە ٥٠ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی بە یانەی شاھانە بدات لە پێناو بەدەستھێنانی تواناکانی بێل . 

لەلای خۆشییەوە یانەی ریال مەدرید دەیەوێت لەماوەی گواستنەوەی زستانە بێل بفرۆشێت بۆ ئەوەی بڕە پارەیەکی باشی دەستکەوێت بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزان کیڤن دی برۆین یاریزانی یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی . 

گارس بێل لە ساڵی ٢٠١٣ پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید کردوە و لەو ماوەیەش توانیوویەتی چەندین نازناوی گرنگ لەگەڵ یانەی شاھانە بەدەست بھێنێت, بەڵام زۆری پێکانەکانی ئەم یاریزانە وای کردوە ئاستی دابەزێت. 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 889جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad