English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هونەرمەندانی کورد هاوکاری بۆ لێقەوماوانی کرماشان کۆدەکەنەوە
2017-12-03 [03:11 AM]

ZNA – هەولێر


بە بەشداری ژمارەیەک لە هونەرمەندانی کورد، کۆنسێرتێک سازدەکرێت و داهاتەکەی بۆ لێقەوماوانی کارەستای بوومەلەرزەی کرماشان کۆدەکرێتەوە.

 

کۆنسێرتەکە لە ٨ ئەم مانگە لە ستۆکهۆڵی پایتەختی سوید بۆ رەوەندی کورد سازدەکرێت.

 

هونەرمەندانی بەشداربوو لە کۆنسێرتەکە، لەرێگەی ئەم چالاکییەوە هونەرییەوە، دەخوازن رێز لە قوربانیانی بوومەلەرزەکەی کرماشان بگرن و داهاتی کۆنسێرتەکە وەک هاوکاری پێشکەش بکەن.

 

لە کۆنسێرتەکەدا، ناسر رەزازی، نەجمەدین غوڵامی، کانی، پەیوەند جاف، دڵنیا رەزازی، حوسێن شەریفی، ئەیاد حوسێن، تارا رەسووڵ، رۆژ کەریم و ژمارەیەک گۆرانیبێژی دیکە بەشدارن.

 

کۆنسێرتەکە کاتژمێر شەشی ئێوارە بە کاتی سوید، لە رێستۆرانت و پیزای بلو بەڕێوەدەچێت و تاوەکو کاتژمێر ١٠ شەو بەردەوامدەبێت.

 

 بەهۆی بووملەرزەکەی ١٢ مانگی رابردوو لە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کە بە هەزاران قوربانی هەبوو، ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەنەدان لەرێگەی کاری هونەرییەوە هاوخەمی خۆیان بۆ قوربانیان نیشاندا.

 





ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad