ZNA – هەولێر
گۆرانیبێژی بەریتانی، ئید شیران، کۆپی نوێی گۆرانییەکی بڵاوکردەوە و ئەمجارەیان خانمە گۆرانیبێژی ئەمەریکی، بیۆنسێ، لەگەڵیدا بەشدارە.
بەرهەمەکە بەناوی "پێرفێکت"ـە و دەبێتە سێیەم کاری هاوبەشی ئەو دوو گۆرانیبێژە پێکەوە.
ئەم گۆرانییە بەم دواییە بڵاوکرایەوە و سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و ئەمجارەیان کۆپییەکی نوێی بڵاوکرایەوە.
کاری سێیەم هاوکاریی ئەو دوو گۆرانیبێژە لە کاتێکدایە، کە بەرهەمەکانی شیران بەردەوام لە بەرهەمە پڕفرۆشەکانن و لە هەمانکاتتدا بیۆنسێ وەک هونەرمەندێک دەناسرێت کە زۆرترین کرێ لەبەرامبەر کارە هونەرییەکانیدا وەردەگرێت.
ئەم هەواڵە 676جار خوێندراوەتەوە |