English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەشدی شەعبی ڕۆڵی دەبێت لە دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق
2017-12-03 [03:53 AM]

ZNA- هەولێر


 

سەرچاوەیەک لە حەشدی شەعبی ڕایگەیاند ھاوپەیمانیی نێوان لایەنەکانی دامەزرێنەری حەشدی شەعبی ڕۆڵێکی سەرەکی دەبێت لە دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق.

 

ئاژانسی فارس لە زاری "نەعیم عەبودی" وتەبێژی "عەسائب ئەھل ھەق"ی سەر بە حەشدی شەعبی ڕایگەیاند زۆربەی لایەنەکانی پێکھێنەری حەشدی شەعبی بە لیستێکی یەکگرتوو و سەربەخۆ لە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق بەشداری دەکات کە بڕیارە لە مانگی ئایاری داھاتوو بەڕێوەبچێت.

 

سەرچاوەکەی عەسائب ئەھل ھەق ئەوەی بۆ ڕۆژنامەی شەرق ئەوسەت دووپات کردەوە کە حەشدی شەعبی چاوی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نییە، بەڵام کاریگەریمان ھەیە لەسەر ھەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

 

نەعیم عەبودی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ماوەی دوو مانگە ڕێکخراوەکەیان لەگەڵ کاتیبی سەیدشوھەدا، حزبوڵڵای عێراق، ڕێکخراوی بەدر و بزووتنەوەی اوفیا و چەند لایەنێکی دیکەی ناو حەشدی شەعبی سەرقاڵی تاوتوێکردنی پێکھێنانی ھاوپەیمانییەکن بۆ بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق دەکەن.





ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad