English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاتریک ستێوارت رێزی لێدەنرێت
2017-12-03 [04:30 AM]

ZNA – هەولێر


لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دوبەی، ئەکتەری بەریتانی، پاتریک ستێوارت، رێزی لێدەنرێت.

 

رێکخەرانی فێستیڤاڵ، هۆکاری رێزلێنان و خەڵاتکردنی ئەو ئەکتەرە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە کەرتی سینەمادا.

 

هەر لە فێستیڤاڵەکەدا و لە ٨ ئەم مانگە، دانیشتنێکی کراوە بۆ ئەو ئەکتەرە تەمەن ٧٧ ساڵە سازدەکرێت، تێیدا باس لە کارە هونەرییەکانی دەکات و وەڵامی پرسیاری ئامادەبووان دەداتەوە.

 

ستێوارت، چەندین خەڵاتی جیهانیی وەرگرتووە، لەوانە گۆڵدن گلۆب و ئێمی و میدالیای شاسواری لە ساڵی ٢٠١٠ لە بەریتانیا پێبەخشراوە.

 

١٤یەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی دوبەی، لە ٦ ئەم مانگە دەستپێدەکات و تاوەکو ١٣ مان بەردەوامدەبێت.

 

یەکێک لە فیلمە بەشداربووەکانی بەشی پێشبڕکیی سەرەکیی فێستیڤاڵ، فیلمێکی دەرهێنەری کورد سەهیم عومەر خەلیفەیە بەناوی "زاگرۆس" کە یەکەم فیلمی درێژیەتی، لە دوای سێ کورتە فیلم.





ئەم هەواڵە 1072جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad