English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"تاتا" هەرزانترین ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەمدێنێت
2017-12-03 [04:51 AM]

ZNA – هەولێر


"تاتا" کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە هیندستان، ئاشکرای کرد، هەرزانترین ئۆتۆمبێلی کارەبایی لەسەر ئاستی جیهاندا بەرهەمدێنێت.

 

ئۆتۆمبێلەکە بەناوی "نانۆ"یە و هەوڵێکە وەک کۆمپانیاکانی دیکەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، بۆ کەمکردنەوەی پیسکردنی ژینگە.

 

بەرهەمهێنانی ئەم ئۆتۆمبێلە سەرەتا کێشەی پاڵپشتیی دارایی هەبوو، هەروەها رەخنە لە شێوە و قەبارەی بچووکی گیراوە.

 

سەرخستی پڕۆژەکە لە دوای هاوکاری کۆمپانیای "تاتا" لەگەڵ کۆمپانیای دیکەی هیندی بەناوی "جایەم ئۆتۆماتیڤز" دێت و بەهۆیەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

ئۆتۆمبێلەکە لە دوای وەزەپێدان پێی، توانای ئەوەی هەیە ١٥٠ تاوەکو ٢٠٠ کم ببڕێت.

 

نرخی ئۆتۆمبێلی "نانۆ" لە ٧٨٠٠ دۆلار تێناپەڕێت، بەمەش وەک هەرزانترین ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە جیهاندا دەناسرێت.

 

بڕیارە لە دەستپێکی ساڵی داهاتوودا ئەم بەرهەمە بخرێتە بازاڕەوە و سەرەتا تەنها ٤٠٠ ئۆتۆمبێل بەرهەمدێت.





ئەم هەواڵە 949جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad