English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نووسینگەی عەبادی: لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری وردبینی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ده‌كات
2017-12-03 [09:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گوته‌بێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ده‌ڵێت، لیژنەیەکی هونەریی بۆ وردبینیکردن لە لیستی فەرمانبەرانی هەرێم لە کارەکانی بەردەوامە، وتیشی، لیژنە هونەرییەکە پسپۆڕە لە چاودێری دارایی، بەدواداچوون بۆ وردبینی تۆماری فەرمانبەران دەکات.

سەعد حەدیسی، گوتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، وەک دەستپێکێک بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرامانبەرانی هه‌رێمی كوردستان، لیژنەیەکی هونەریی بۆ وردبینیکردن لە لیستی فەرمانبەرانی هەرێم لە کارەکانی بەردەوامە.

وتیشی، لیژنە هونەرییەکە پسپۆڕە لە چاودێری دارایی، بەدواداچوون بۆ وردبینی تۆماری فەرمانبەران دەکات.

بەپێی ئاماری دوای ئەنجامدانی پرۆسەی بایۆمەتری مووچەخۆران، لە هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و 249 هەزار فەرمانبەر هەن، بەڵام بەغدا ئامادەیە مووچەی 680 هەزار فەرمانبەر بدات، ئەو بڕەش بە بڕیاری نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووری عێراق نزیکەی چوار ساڵە بڕدراوە.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 1951جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad