English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کورد هەرێمێکی بچوک و دێووەزمەی دراوسێکان
2017-12-03 [10:06 AM]

نووسینی: خێلان مام بەکر


کوردستان  قەوارەیەکی  پارچە  پارچە کراوەو  هەر  پارچەیەکی  بە  جۆرێک  لەلایەن  وڵاتێکەوە  دەچەوسێتەوە ،لە  پێشینەکانی  سیاسەتی  هەریەک  لەم چوار  وڵاتە (ئیران،تورکیا،ئیراق ،سوریا )سەرکووت  کردنی  کوردە و  ترسێکی  زۆرە لە گەشەو  جموجولی، ترسی  دروستبونی  دەوڵەتی کوردی  و کوردستانی  گەورە ، کوردستانی  باشوور  ئەو  پارچەیەی  کە  لەهەموو  پارچەکان  زیاتر  باجی  کورد  بونی  داوە  سەرەتا  ئیراقیش  زۆرترین  قورسایی و هەوڵی  بۆ  کەم کردنەوەو  کپ  کردنەوەی  ئەم  پارچە  بوو    بە تەعریب  کردن. کیمیا  باران ،ئەنفال، بردنی  ژن  و  مندال  کورد و  فرۆشتنی، تا  ئێستاش  ئابڵوقەی  ئابوری و پاشانیش  ئابڵوقەی  سەربازی،بە  هەموو  ئەمانەشەوە  کوردستانی  باشوور توانیویەتی  زۆر شت  بەدەست  بێنێت  دروست  کردنی  حوکمەت  و پەرلەمان و  فیدرالی ،دەنگدانەوەی لە  وڵاتان هەبوونی  دۆست پەیوەندی باشی  لەگەل زۆرێک لە وڵاتان هەرچەندە  ئەم  دۆستایەتییەیان  هێشتا سودێکی  ئەوتۆی  بە  کورد  نەگەیاندووە ،یەکێکی  تر  لە  شەرە  مێژووییەکانی  کورد گشتپرسی  ۲٠۱۷/۹/۲٥   بە  دەست  هێنانی  ۹۲  لەسەدی  دەنگی  بەڵێ  بوو بۆ  سەربەخۆیی  ،کە  بەڵگەیەکی  مێژوویی  نەسڕاوەی  ئەم  گەلەیە، ئیرادەی  پۆڵاین و ویستی  سەربەخۆیی کورد  زۆر شتی  بەدەست  هێناوە   کە  لایەن و نەتەوەکانی  تر  لە  ئیراق  نەیان  توانیوە  بەدەستی  بێنن  تورکمانەکانی  ئیراق  لەگەل  هەبونی  دەوڵەتێکی وەک  تورکیا  لە پشتیان  نەیان  توانیوە هەرێمێک لە  ئێراق  بەدەست  بێنن، یاخود  شیعەکانی  ئیراق  لەگەل  هەبوونی  دەوڵەتێکی  گەورەی  وەک  ئیران  لە  پشتیان  نەیان  توانیوە  هەرێمی  شیعی  دروست  بکەن  کە  زۆرترین  هەوڵیان  بۆ  ئەمە داوە،لەگەل   ئەم  دەست  کەوتانەی  کوردانی  باشوور  ، زۆرن  هۆکارەکانی دوا خستنی  پرسی  دەوڵەت  بونی  کورد  بەڵام  گرنگترین  و کاریگەری ترینیان  
یەکەم :بەربەرەکانێی  حیزبایەتییە  بەجۆرێک   هەوڵ  دان  بۆ دەستەڵات  یان لەبەر ڕک  و ترسان  باڵادەستی  حیزبێک  بەرژەوەندی  کوردو  کوردستان  لەبیر کراوە
دووەم :هەبوونی  دەست و یارمەتی  دەرانی   وڵاتانی  دراوسێ  لە ناو  کوردستان  .، 
ئەمانە  دوو  هۆکاری  سەرەکی و  گرنگی پاش  خستنی  دۆسیەی  کورد. بووە ،ئەگەر. سەیری  شۆرشە. مێژوویەکانی  کورد بکەین  ئەگەر  سەریان  نەگرتبێت زۆربەیان  لەبەر  یەک  لەم  دوو  هۆکارە  شکستیان  هێناوە ،چونکە وڵاتانی  دراوسێ و هەتا  وڵاتانی  دیکەش  گەشتونەتە  ئەو  بڕوایە  کە تەنیا  بە کورد  دەتوانن کورد زەرەر  مەند  بکەن ، ئەویش  یان  فریودانیان  بە بازرگانی  یانیش بە بەڵێندان  بە  پشتگیریان  بۆ  دەستکەوتنی  دەستەڵات  بەڵام  هەموو  کاتیش  ئەوان  ئامانجیان  پێکاوەو  بەڵێنەکەشیان  بە جێ  نەهێناوە ،ئەوان  دڵنیا  بوون  لەوەی  کە  کوردیان  هەموو جار پێ  فریوو  دەدرێت  بەس ئێمە هێشتا  دڵنیا  نەبوین  کە  دۆستایەتی  ئەمان  تا بەدەست هێنانی  ئامانجەکەیەتی،   نموونەی۱٦  ئۆکتوبەر باشترین  نمونەیە  کە  ئیران  و ئیراق ئامانجیان  بەدەست  هێنا  هەم  کەرکوکیان  دەست  کەوت  هەمیش  بە  سوپاس  کردنی  ئاشکرای  دەستەیەکی ناو حیزبێک ناکۆکیان  بو حیزبە  کوردستانیەکان  دروست  کرد ،هەمیش بۆ  ووڵاتان سەلماندیان  کە  ئیمە  داگیرکەر نین  و ڕێکەوتنمان  هەیە  بەویستی  ئەوان  هاتوینەتە  ئەو  ناوچە  لە  ژێر  سێبەری  ئەو  پارچە کاغەزە  زۆر  پێشێلکاریان  کرد  کە  پێشتر. نەیان  دەتوانی بیکەن، کاتی  ئەوە  هاتووە  کورد لە مانا تەواوەکەی  ئەم ڕستە  تێبگات کە  دەڵێن (کورد  بەس  چیاکان  دۆستیەتی)





ئەم هەواڵە 7555جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad