English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمێکی ئەنیمەیشن دووە هەفتەیە پڕداهاتترینە
2017-12-04 [09:46 AM]

ZNA – هەولێر


لە لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەم هەفتەیەی ئەمریکای باکوور، فیلمێکی ئەنیمەیشن لە پلەی یەکەمدا هات.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی "کوکو"یە و ماوەی دوو هەفتەیە لە پلەی یەکەمدایە و داهاتی ئەم هەفتەیە بەناوی زیاتر لە ٢٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو.

 

هەفتەی رابردوو ئەم بەرهەمە بڕی 49 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە سینەماییەکاندا بەدەستهێنا.

 

فیلمی "جاستیس لیگ" بۆ هەفتەی دووەم لە پلەی دووەمدا مایەوە و داهاتی ئەم هەفتەیەی زیاتر لە ١٦ ملیۆن دۆلار بوو و داهاتی هەفتەی رابردووەی زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلار بوو.

 

بە هەمان شێوەی هەردوو فیلمی پێشوو، فیلمی "وۆندەر" لە پلەی سێیەمدا بەرچاودەکەوێت و داهاتی ئەم هەفتەیەی زیاتر لە ١٢ ملیۆن دۆلار بووە و داهاتی هەفتەی رابردوو، زیاتر لە 22 ملیۆن دۆلار بوو.

 

فیلمی "سۆر: راگنارۆک" توانی بەرگری لە رێزبەندی خۆی بکات و لە پلەی چوارمدا مایەوە و داهاتی زیاتر لە ٩ ملیۆن ملیۆن دۆلار بوو.

 

لە پلەی پێنجەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی هەفتە، فیلمی کۆمێدی "دادیز هۆم 2" بەرچاودەکەوێت کە هەفتەی رابردووش لەو پلەیەدا بوو و داهاتی ئەم هەفتەیەی ٧ ملیۆن دۆلارە.





ئەم هەواڵە 991جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad