English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند خواردنێک بۆ ئەوەی کێشت زیاد بێت
2017-12-04 [10:20 AM]

ZNA- ھەولێر


زۆربەی کەسەکان ئارەزوو دەکەن کەمێک کێشیان زیاد ببێت و کێشێکی نموونەیان ھەبێت وە زۆربەی کەسەکان ھەمیشە پرسیاری ئەوە دەکەن ئەگەر ھاتوو کەسێک بیەوێت لە لاوازی دەربچێت و خاوەنی لەش و لارێکی پتەو بێت گرنگی بە چ خواردنێک بدات .


پسپۆران و توێژەران ئاماژە بۆ ئەوە ‌دەکەن بۆ ئەوەی لە لاوازی جەستەت رزگارت ببێت ئەوە ھەوڵبدە گرنگی بەم خواردنانە بدەیت:

١- ئەو خواردنانە بخۆ وەک چوکلیت یان دەنکە خواردنەکانی دیکەی وەک چوکلێت کە بری (١٢گم) لە رۆژێکدا بخۆ ئەمەش دەبێتە ھۆی زیادبوونی کێشت چونکە برێکی زۆر یەکە گەرمۆکەی تێدایە .


٢- رۆژانە ھەوڵبدە بۆ ژەمی نیوەرۆ خواردنی مەعکەرۆنی بخۆیت چونکە بری (٧٥) یەکە گەرمۆکەی تێدایە .


٣- خواردنی کەرە یان پەنیر لەگەڵ بیبەری رەش یان شوکولاتە و نان بیکە بە لەفەیەک کە برێکی زۆر یەکە گەرمۆکەی تێدایە بە بری (١٩٢گم) وە ئەگەر ھاتوو ھەستت بە برسێتی کرد ئەوا دووبارە ھەوڵبدە لە فەیەکی دیکە بخۆیت .


٤- خواردنی پارچە پەنیر لەگەڵ سەوزە ‌و میوە کە بە بری (١٠٠گم) یەکە گەرمۆکەی تێدایە کە بە برێکی باش پرۆتین و چەوری تێدایە .


٥- خواردنە برژاوەکان کە ناوەکەی پێک ھاتبێت لە پەنیر یان کەرە کە بە ریژەیەکی باش پارێزگاری دەکات لە رێژەی ئەو چەوری (کۆلیسترۆڵ) کە لە خوێن دایە .


٦- خواردنی ھەموو جۆرەکانی نان چونکە بە شێوەیەکی گشتی دەبێتە ھۆی زیادبوونی کێشی لەشت چونکە رێژەیەکی زۆر کاربۆھیدراتی تێدایە .


٧- مەترسە لە خواردنەوەی شەربەتی میوەی تازە لە بری میوەکان خۆیان چونکە بە رێژەیەکی باش یەکە گەرمۆکەی تێدایە .





ئەم هەواڵە 6442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad