English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌ره‌نسا و یۆنسکۆ به‌شداریی له ‌پته‌وکردنی ئاشتی کۆمه‌ڵگەدا ده‌که‌ن
2017-12-04 [10:35 AM]

ZNA – هه‌ولێر


له‌ ڕێوره‌سمێکدا که‌ برۆنۆ ئه‌وبێرت باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له‌ عێراق و لویس ئاکستوزن به‌ڕێوه‌به‌ری یۆنسکۆ له‌ عێراق ئاماده‌بوون و کۆمسیۆنی میدیا و په‌یوه‌ندیی عێراق ڕێکی خستبوو، پرۆژه‌ی ده‌نگی ئاشتی ئیمزا کرا که‌ ئامانج لێی پته‌وکردنی ئاشتی بو پێکه‌وه‌ژیانه‌ له‌و ناوچانه‌ی عێراق که‌ پێکهاته‌ جیاوازه‌کانی تیادا ده‌ژین.

له‌ وته‌یه‌کدا به‌ڕێوه‌به‌ری یۆنسکۆ له‌ عێراق سوپاسی فه‌ره‌نسای کرد بۆ هاوکاریکردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ له‌ شوێنی کێشه‌ هه‌ستیاره‌کان ڕاپۆرتی میدیایی هاوسه‌نگ به‌ هێزترین ئامرازه‌ بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی پته‌و و به‌هێز له‌و ناوچانه‌دا.

یۆنسکۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ له‌ ڕێگای ڕادیۆی ناوخۆیه‌وه‌ هه‌وڵ بۆ به‌هێزکردنی ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ ده‌دات و هه‌وڵ ده‌دات له‌ ڕێی کاری میدیایی هاوسه‌نگه‌وه‌ په‌یامی ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان پته‌و بکات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات پرۆژه‌که‌ ئه‌و ناوچانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ پێکهاته‌ی جیاواز تیایاندا ده‌ژی وه‌ک که‌رکوک و موسڵ و هه‌روه‌ها پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌.

 

 





ئەم هەواڵە 697جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad