English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شارەکانی عێراق بەرگەی زیادبوونی دانیشتوان ناگرن
2017-12-04 [10:33 AM]

ZNA-ھەولێر


پرۆفیسۆرێک، دەبێت ھەر ولاتێک لە ولاتەکانی جیھان سیاستێکی تایبەتمەندی بەخۆی بەرامبەر بە رێژەی زیادبوونی دانیشتوانی خۆی ھەبێت.

 

پرۆفیسۆر، خەلیل ئیسماعیل، ماموستا لە زانکۆی جیھان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: گومان لەوەدا نیە عێراق وەک ولاتێکی دواکەوتوو رێژەی دانشتوانی زۆر خێرایەلە زیادبوون ، لەگەل دوخی نالەباری ئابووری و سیاسی، ھۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ نەریتی کۆمەلایەتی کە خواستی منداڵ بوونیان زۆرە،  زۆری رێژەی ھاوسەرگیری، ئەمەش ھۆکارێکە بۆ زیادبوونی دانشتوان، ھەروەھا سال لەدوای سال رێژەی مردن کەمتریش دەبێت، وا دەکات رێژەی دانشتوان بەرەو زیادبوون بچێت ئەمەش  دەورێکی کاریگەری ھەیە لەسەر ئابووری دانشتوانیش،

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە بەردەستماندایە لەسەر رێژەی دانشتوان، وەکو لەدایکبوون و مردوو و جولەکانی ھاتووچۆ، ئەمانە دووپاتی ئەوە دەکەنەوە کە ھەرێمی کوردستان رێژەی زیادبوون زیاترە لە ناوچەکانی تری عێراق، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ زۆری خشوبە لە لایەن ئافرەتانی ھەرێمی کوردستان زیاترە لەوانەی تر.

 

پرۆفیسۆر خەلیل ئیسماعیل گووتی: دەبێت ھەر ولاتێک لە ولاتەکانی جیھان سیاستێکی تایبەتمەندی بەخۆی بەرامبەر بە رێژەی زیادبوونی دانشتوانی ھەبێت، دەبێت مۆلەتی ئەوە بکات لە نێوان تواناکانی خۆی و تواناکانی قەیرانی خۆی و لە نێوان زیادبوونی رێژەی دانشتوان، ئەو زانیاریانەی لای ئێمەن ھەموویان برواپێکراو و راستن لە سەر ئایندەی دانشتوان، بێگومان بەبێ سیاستی راست و روونی رێژەی دانشتوانی ئەولاتە دەبێتە کێشە، عێراق یەکێک لەو ولاتانەیە کە سیاستێکی باشی نیە لە بەرامبەر زیادبوونی رێژەی دانشتوان.

 

ھەروەھا گووتی: یەکێک لە کێشەکانی ولاتانی دواکەوتوو وە عێراقیش یەکێکە لەو ولاتانە کە هوسەنگیەکی سەقەتمان ھەیە لە رێژەی دانشتوانی شارەکان لەگەل رێژەی دانشتوانی گوندەکان، ئەم جیاوازیە رۆژ بە رۆژ زیاد دەبێت و دەبێتە کارەساتێکی گەورە لە سەر داھاتووی عێراق،  وردە وردە  دەبینین کە خەلکی گوندەکان لە شوێنەکانی خۆیان نامێنن، ئەمەش  کێشەی ئابووری دروست دەکات بۆ عێراق، لە لایەکی ترەوە ئەم خەلکە روودەکەنە شارەکان بەتایبەتی شارە گەورەکان، دیسان ئەمە لە بارەی شارە گەورەکان کێشەی گەورە دروست دەکات، چونکە شارە گەورەکان توانایەکی دیاریکراویان ھەیە ناتوانن بەرگەی ھاتنی ئەو خەلکە بۆ شارەکان بگرن، لە بەر ئەوە عێراق یەکێکە لەو ولاتانەی کە کێشەیەکی گەورەیان ھەیە بۆ ئەو جیاوازیەی کە لە بەینی دانشتوانی شارە و گوندەکاندا هەیە. 

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 937جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad