English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌چۆن دەزانیت منداڵەکەت زیرەکە
2017-12-04 [12:44 PM]

ZNA- ھەولێر


 

زیرەکی منداڵ بابەتێکی ڕێژەییە و ھیچ دایک و باوکێک نیە ئارەزووی ئەوە نەکات منداڵەکەی زیرەک نەبێت، ئەمانەش نیشانەکانی زیرەکی منداڵن و دایکان و باوکان دەبێت ئاگاداری ئەم نیشانانە بن.


١- پێش منداڵە ھاوتەمەنەکانی خۆی دەکەوێت : واتە پێش وەختی منداڵە ھاوتەمەنەکانی قسە دەکات و و ئەمە یەکێکە لەو نیشانانەی مانای ئەوە دەگەیەنێت کە منداڵەکەت زیرەکە .


٢- زیاتر ئارەزووی فێربوونی زمان دەکات : ئەگەر منداڵەکەت ئارەزووی گرنگیدان دەکات بە پێنوسی ڕەنگاو ڕەنگ و چیرۆک دەکات و پێش تەمەنی ٦ مانگی داوای ئەوەت لێدەکات چیرۆکی بۆ بخوێنیتەوە ئەوە مانای وایە منداڵەکەت زیرەکە .


٣- توانای ئەوەی ھەیە بۆ  ماوەیەکی درێژ بیرکردنەوەی لەسەر یەک شت چڕ بکاتەوە : زۆر کات کۆرپەی ساوا توانای ئەوەی نیە لەسەر یەک شت تەرکیز بکات بەڵام ئەگەر منداڵەکەت ئەم توانایەی ھەیە ئەوە ئاماژەیە بۆ زیرەکی ئەو .


٤- بەھەست و سۆزە لەگەڵ تۆ و ئەوانی دیکە : منداڵە زیرەکەکان لە تەمەنی یەک مانگیەوە توانای ئەوەیان ھەیە تێبگەن لە ھەستی دەوروبەرەکەیان و کاردانەوەیان ھەبێت .


٥- توانای یادەوەری بەھێزە : واتە توانای تێگەیشتنی زۆر باشە و توانای تێگەیشتنی ھەیە لەو شتانەی ھاوتەمەنەکانی خۆی .


٦- ئارەزووی یاریکردن دەکات بە تەنھا :ڕەنگە ئەمە بەلاتەوە شتێکی باش نەبێت بەڵام ئەمە ئاماژەیەکی خراپ نیە ئەگەر لەگەڵ  نیشانەکانی دیکەدا بێت .


٧- تەماشاکردنی چاوەکانی خەون و ھیوای تیادا دەبینرێت : منداڵە زیرەکەکان زۆر بە ھیواوە تەماشای شتەکانی دەوروبەریان دەکەن و ویستی ئەوەیان ھەیە لێی تێ بگەن .





ئەم هەواڵە 5587جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad