English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌جیبه‌ نه‌جیب: لە ماوەیەكی نزیكدا جوتیاران پارەكانیان وەردەگرن
2017-12-04 [02:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕە پارەیەكی گەنمی جوتیاران خراوەتە سەر حیسابی  وەزارەتی بازرگانی عێراق، وتیشی، پارەكە هی  گەنمی جوتیارانی ساڵی 2014 و 2015 و 2016 و 2017یه‌.

نه‌جیبه‌ نه‌جیب باسی له‌وه‌ش كرد، ماوەتەوە وەزیری بازرگانی لەگەڵ سەرۆك وەزیران قسە بكات كە لە ساڵی چەندەوە دەست بە دابەشكردنی پارەكە بكەن، پاشان پارەكە خەرج دەكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، لە ماوەیەكی نزیكدا جوتیاران پارەكانیان وەردەگرن چونكە دابینكردنی پارەكانیان گەرنتی كراوە.

روونیشی كردەوە، بڕی ترلیۆنێك و ٧٠٠ ملیار دیناری جووتیارانی عێراق و هەرێمی كوردستان  لای حكوومەتی عێراق ماوە، بەڵام ئێستا زیاتر لە 800 ملیار دیناریان تەرخان كردووە ، بڕیاریش دراوە  تەوای  پارەی  گەنمی جوتیاران لەم مانگەدا خەرج بكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە جەختی كردەوە پارەكە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق دەنێردرێت بۆ وەزارەتی بازرگانی كوردستان و دواتریش رێوشوێنی دابەشكردنەكەی رادەگەیەندرێت.

پشكی هەرێمی كوردستان لەو تریلیۆن و 700 ملیار دینارە نزیكەی ٧٠٠ ملیار دینارە.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 4123جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad