English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا بەرشەلۆنە بەرگریکارێکی دیکە دەکڕێت 
2017-12-04 [03:43 AM]

ZNA- ھەولێر 


لە دوای پێکانی ساموێل ئۆمتیتی رۆژنامەنووسانی ئیسپانیا ئەو پرسیارەیان ووروژاند ئایا ڤالڤێردی داوا لەبەرپرسانەی یانەکەی دەکات گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارێکی دیکە مۆربکەن . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی نزیک لەیانەی بەرشەلۆنە , ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە رەتیکردۆتەوە لەماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ ھیچ یاریزانێکی دڵی بەرگری مۆربکەن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , ڤالڤێردی گووتوویەتی چوار یاریزانی باشم ھەیە لەو شوێنە کە ئەوانیش بریتین لە پێکێ و ئۆمتیتی و ماسکیرانۆ و ڤێرمایلین و پێویستیم بە یاریزان دیکە نییە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە  بەوەکراوە ، ھەرچەندە یانەی بەرشەلۆنە بە نیازبوو لەماوەی گواستنەوەی زستانە دەست بەرداری ڤێرمایلین بێت بەڵام بەھۆی پێکانی ئۆمتیتی بەرپرسانی یانەکە لە بڕیارەکەیان پاشگەزبوونەتەوە و پێدەچێت لەھاوینی داھاتوو یانەی بەرشەلۆنە یاریزانی دیکە بۆ ھێلی بەرگری بھێنێتە ریزەکانی . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 808جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad