English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاقیکردنەوەی پشتێن ڕەش بۆ ئاستەکان ئەنجامدرا
2017-12-04 [05:53 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر بە بەشداری ٦٥ یاریزانی تیپ و یانەکانی شاری ھەولێر و دەروبەری تاقیکردنەوەی پشتێن ڕەش – ئاستی دانەکان ئەنجامدرا. 

ئەحمەد محەممەد گەردی سەرۆکی یەکێتی کاراتی ھەولێر لە لێدوانێک ڕایگەیاند: ڕێکەوتی ٤/١٢/٢٠١٧ بە بەشداری ٦٥ یاریزانی تیپ و یانەکانی شاری ھەولێر و دەروبەری تاقیکردنەوەی پشتێن ڕەش – ئاستی دانەکان ئەنجامدرا. تاقیکردنەوەکە لە ھۆلی کاراتی یانەی ھێرش و لە لایەن د. تێرس عەدیشۆ، نوێنەری ڕیگەپێدراوی یابان بۆ تاقیکردنەوەی پشتێن ڕەش لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ئەنجام درا و دواتر بڕوانامەی یابانی – نێودەوڵەتی بەسەر سەرکەوتووەکان دابەش دەکرێت.

گوتیشی: د. تێرس عەدیشۆ دەتوانێ تا دانی شەش تاقیکردنەوە ئەنجام بدات و لەم تاقیکردنەوەیەدا ئێمە تا دانی یەک تا دانی چوار یاریزانمان ھەیە کە تاقیکردنەوە ئەنجام بدات و ئەمەش جێگەی دڵخۆشیمانە کە توانیمانە بە ھاوکاری ھەموو لایەک یاریزانمان بگەنە ئاستێک کە تاقیکردنەوەی دان چوار ئەنجام بدەن و بەمە ڕۆژ بە ڕۆژ یاری کاراتی بە تایبەتی لە ھەولێر و لە بە گشتی کوردستان بەرەوپێش دەچێت و ئاستی یاریزانەکانمان بەرزدەبێتەوە.


جێگەی ئاماژەیە ساڵی جارێک ئەم تاقیکردنەوەیە ئەنجام دەدرێت و دوای ئەوی رۆژی ھەینی لە سلێمانی تاقیکردنەوەکە ئەنجامدرا، دوێنێ ئەم تاقیکردنەوەیە لە ھەولێر ئەنجامدرا و یاریزان کە دەست بە یاری کاراتی دەکات بە پشتێن سپی دەست پێدکات و دوای وەرگرتنی پشتێنی زەرد، پرتەقالی، سەوز، شین، قاوەیی دەتوانێ تاقیکردنەوە بۆ شتێن ڕەش – دان یەک ئەنجام بدات و لە تاقیکردنەوەکان سێ بەش لە خۆ دەگرێت: کاتا، کۆمیتە (جەنگی بەرامبەر)، کیھۆن (تەکنیک و بنەماکانی کاراتی)، و دەبێت یاریزان لە ھەر سێ بەشدا ئەنجامی پێویست بەدەست بھێنێت.
 

 





ئەم هەواڵە 820جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad