English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌سه‌ر هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاڵای عێراق توندوتیژی له‌نێوان قوتابیان زانكۆی كه‌ركوك دروست بوو
2017-12-04 [06:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی توندوتیژی له‌سه‌ر هێنانه‌ خواره‌وه‌ی ئاڵای عێراق له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی به‌دواداچوونی كۆلیژی زانسته‌كانی له‌ زانكۆی كه‌ركوك دروستبوو، هێزێكی ئه‌منی به‌ڕێوه‌به‌ركه‌ی ده‌ستگیركرد.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هێزێكی ئه‌منی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌دواداچوونی له‌ كۆلیژی زانسته‌كان له‌ زانكۆی كه‌ركوك ده‌ستگیركرد، دوای ئه‌وه‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی و ئاڵۆزی له‌نێوان قوتابیان له‌سه‌ر هێنانه‌ خواره‌وه‌ی ئاڵای عێراق له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌وه‌ ده‌زگایه‌ دروست بوو و هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێـته‌وه‌ كه‌ هیچ رێكارێكی نه‌گرتۆته‌ به‌ر.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، وتیشی، ئه‌و هێزه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌دواداچوونی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستگیركردوه‌. به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری دیكه‌ ئاشكرا بكات.

چاڵاكوانان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا قوتابیانی زانكۆی كه‌ركوك ئاڵای عێراق ده‌هێننه‌ خواره‌وه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی توندوتیژی له‌ نێوان قوتابیان.

 

سۆمه‌ریه‌ نیوز





ئەم هەواڵە 1102جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad