English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری قوربانیانی مانگی تشرینی دووەمی عێراقی بڵاو کردەوه
2017-12-04 [07:48 AM]

ZNA- بەغدا


 

بەپێی ئەو ئامارەی ئەمڕۆ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاریکاریی عێراق(یونامی) ‏بڵاوی کردۆتەوە، لە دەرەنجامی کردەوە توندوتیژی و تیرۆرستی و پێکدادانی چەکداری کە لە مانگی تشرینی دووەمی  ٢٠١٧دا ‏روویانداوە، ١١٧ھاوڵاتی عێراقی کوژراون و ٢٦٤کەسی دیکەش برینداربوون‎.‎

 

ژمارەی کوژراوانی مەدەنی بۆ مانگی تشرینی دووەم(پۆلیس ناگرێتەوە) ١١٤کەسە و ژمارەی بریندارەکانیش(کە ئەویش پۆلیس ناگرێتەوە) ٢٦٤کەسە.

 

لەو ژمارەیە لە پارێزگای بەغدا، کە بەرکەوتەترین پارێزگایە، ٢٠١ مەدەنی بوونەتە قوربانی(٥١ کوژراو و ١٥٠ بریندار). دوای ئەو پارێزگای سەلاحەدین دێت کە ئامارەکانی برتییە لە ٢٤کوژراو و ٦٠ بریندار و ئاماری پارێزگای کەرکوکیش بریتیە لە ١٢ کوژراو و ٢٨ بریندار. بۆ پارێزگای ئەنباریش یونامی نەیتوانی ئاماری قوربانیانی مەدەنی بۆ مانگی تشرینی دووەم لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای ئەنبار وەربگرێت.

 

یان کوبیش نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق وتی: "ئەو دوو تەقینەوەی لە مانگی تشرینی دووەمدا ‌ لە توزخورماتوی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین و لە بەغدا ژمارەیەکی زۆری قوربانی مەدەنی لێکەوتەوە، زەنگێکی ترسناکە کە تیرۆریستان تا ئێستاش دەتوانن دەست لە ھاوڵاتیانی ئاشتیخواز بوەشێنن و پێویستە دەسەڵاتداران ھەموو رێگاچارەکان بگرنە بەر بۆ پاراستنی ھاوڵاتیان دژ بەو کردەوە وەحشیگەرانەی تیرۆریستان."

 

روون کردنەوە: بە شێوەیەکی گشتی، یونامی رێگەی پشتڕاستکردنەوەی ئامارەکانی لە ناوچەکانی شەڕدا لێگیرابوو. ھەر بۆیە ئامارەکانی  رەنگە راستی و دروستی ژمارەکان دەرنەخەن بەھۆی نالەباری باری ئەمنیی و پچڕانی خزمەتەکانەوە. یونامی لە ھەندێ حاڵەتدا تەنھا توانیویەتی کە ھەندێک لە رووداوەکان بە شێوەی ھەندەکییانە (ناتەواو) پشتڕاست بکاتەوە.

 

ھەروھا یونامی چەندان ژمارەی گەورەی سەبارەت بە قوربانییان وەرگرتووە کە باس لە مردنی چەندان کەس دەکەن بەھۆی کاریگەرییە لاوەکییەکانی توندوتیژییەوە لە کاتی جێھێشتی ماڵوحاڵیان وەک بەھۆی توشبوونیان بە چەکداران یان بێ ئاوی و بێ خۆراکی و یانیش نەبوونی دەرمان و چارەسەریی پزیشکی بێ ئەوەی بتوانێت پشتڕاستیان بکاتەوە. لەبەر ئەم ھۆیانە ژمارەکان پێویستە بە لانیکەم وەربگیرێن.





ئەم هەواڵە 595جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad