English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە دهۆک چەند خولێکی بێ بەرامبەر دەکرێنەوە
2017-12-05 [10:57 AM]

ZNA – دهۆک


بەڕێوبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری دهۆک بەهاوکاری رێکخراوی کوزۆڤ، چەند خولێک بە خۆڕایی بۆ هاووڵاتیان دەکاتەوە.

 

هەر خولێک رۆژانە دوو کاتژمێر دەبێت کە خولی مۆنتاژ ١٥ رۆژ لە ناوەندی قوتابیانی زانکۆی دهۆک دەخایێنێت، لە کاتژمێر ٢ تاوەکو ٤ ئێوارە.

 

خولی پێشکەشکاری ماوەی هەشت رۆژ و خولی وێنەگرتن ماوەی حەوت رۆژ بەردەوام دەبێت کە لە هەر هەفتەیەکدا سێ رۆژ دەبێت و رۆژانە دوو کاتژمێر، لە بارەگای بەڕێوبەرایەتی بەڕێوەدەچێت.

 

خولی ئەندازیاری دەنگ ١٠ رۆژ و خولی بەرهەمهێنانی تەلەڤزیۆن ١٥ رۆژ دەبێت و رۆژانە دوو کاتژمێر لە لە بارەگای بەڕێوبەرایەتی بەڕێوەدەچێت.

 

خولەکە بێ بەرامبەرە و هاتووچۆ لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی گشتی رۆشنبیری و هونەرەوە بۆ بەشداربووان دابیندەکرێت.   





ئەم هەواڵە 1162جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad