English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە ھەرمێ کرداری ھەرست خێرا بکە
2017-12-05 [11:25 AM]

ZNA- ھەولێر



بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی پزیشکی دەرکەوتووە خواردنی ھەرمێ سودێکی زۆری بۆ تەندروستی لەش ھەیە و ئەگەری توشبوون بە چەند کێشەیەکی تەندروستی کەمدەکاتەوە.


توێژینەوەکە لە ئەڵمانیا ئەنجامدراوە و باس لەوە دەکات خواردنی ھەرمێ سودی زۆری بۆ کۆئەندامی ھەرسی مرۆڤ ھەیە و کرداری ھەرس خێرا دەکات، ھەروەھا سودی زۆری بۆ چارەسەری ئەو کەسانە ھەیە کە ھەستیاری گەدەیان ھەیە.


بەڕای پسپۆڕەکان کەمی ماددە ترشەکان لە ھەرمێدا وایکردووە کە بە زووی ھەرس بکرێت و یارمەتی ھەرسکردنیش بدات، ھەروەھا ھەستیاری گەدەش ناھێڵێت.

ئەو میوەیە یەکێکە لەوانەی بڕێکی زۆر ڤیتامین بی و ماددەی دژە ئۆکسیدی تێدایە،کە سودیان بۆ بەھێزکردنی ئەندامەکانی لەشە ھەیەو لە چەندین نەخۆشی دەیانپارێزێت ھەروەھا چارەسەریشن بۆ چەندین نەخۆشی دیکە.
 





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad