English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕۆژانە چوار دەنک بادەم بخۆ
2017-12-05 [12:09 PM]

ZNA- ھەولێر



بادەم یەکێکە لە خواردنە زۆر تەندروستەکان لەبەر ئەوەی چەندین کانزاو ڤیتامینی تێدایە کە پێویستن بۆ لەش.ھەروەھا دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم، ڤیتامین B, پڕۆتین، ئەمینۆئەسید.خواردنی چوار بادەم ھەموو ڕۆژێ ئەم کارانە بەسەر جەستەدا دێنێت.


- یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات: خواردنی بادەم زۆر بەسودە بۆ ئەوکەسانەی کە دەیانەوێت کێشی لەشیان دابەزێنن، سەرەڕای ڕێژەی بەرزی کالۆری کەچی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، پڕۆتین، چەوری بەسود،

- یارمەتی چالاکیەکانی مێشک دەدات: بادەم چەندین مادەی خۆراکی تێدایە کە یارمەتی تەندروستی مێشک دەدەن،خواردنی بادەم رێژەی زیرەکی زیاد دەکات وقەلەقی ناھێڵێت.

- پاراستنی پێست: ھەروەک دەزانین بادەم پێک دێت لە ڤیتامینE کە ئەم ڤیتامینە زۆر بەسودە بۆ تەندروستی پێست و پێست دەپارێزێت لە پیری.

- دەبێتە ھۆی نەھێشتنی جەڵدەی دڵ: بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئەوانەی کە ھەفتەی پێنج جار بادەم دەخۆن %٥٠ مەترسی جەڵدەی دڵ لەسەریان کەمتر دەبێت.

- دەبێتە ھۆی بەھێز کردنی ئێسکەکان: بادەم لەپێکھاتەیدا کالیسیۆم ھەیەکە دەبێتە ھۆی بەھێزبونی ئێسک و ددان و ماسۆلکەکان.

- ئاستی کۆڵسترۆڵ دادەبەزێنێت: بادەم ھەروەھا چەوری سودبەخشی تێدایە کە ئەمەش دەبیتە ھۆی نەھێشتنی کۆڵسترۆڵی زیان بەخش.

- لەکاتی سکپڕیدا یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی ھەست بەباشی بکەی: ئایا دەزانی ئافرەتان لەکاتی سکپڕیدا زۆر پێویستیان بە ڤیتامین E ھەیە؟ خواردنی بادەم ئەم ڤیتامینەت بۆ دابین دەکات، ھەروەھا ھەستی حەسانەوەت پێدەبەخشێت.

- لەتوشبوون بە شێرپەنجە دەتپارێزێت: تیمێکی پزیشکی ئەمریکی باسیان لەوە کرد کە کەمی ڤیتامین B دەبێتە ھۆی پەیدابونی نەخۆسی شێرپەنجە،بەڵام بادەم بەھۆی ئەوەی کە دەوڵەمەندە بەم ڤیتامینە بۆیە لەش دەپارێزێت لە توشبون بەم نەخۆشیە.





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad