English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنەری تایبەتی نەتەوه یەکگرتووەکان بۆ توندوتیژیی سێکسی لە جەنگ و نوێنەری تایبەت بۆ منداڵ و شەڕی چەکداری رەخنەی له ھەمواری یاسای باری کەسییەتی عێراق دەگرن
2017-12-05 [04:26 AM]

ZNA- هەولێر


 

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ توندوتیژیی سێکسی لە شەڕدا، پرامیلا پاتن و ھەروەھا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە  یەکگرتووەکان بۆ منداڵان و شەڕی شەچکداری، ڤێرجینیا گامبا، داوایان لە حکومەتی عێراق کرد بۆ پێداچوونەوە لە رەشنووسی ھەمواری یاسای باری کەسییەتی کە گۆڕانکاریی تەواو بەسەر برگەکانی پەیوەست بە بەشوودانەوە دەھێنێت. مایەی نیگەرانییە کە ئەم رەشنووسانەی ھەموارکردنەوە سەبارەت بە ئەمپەڕی تەمەنی بەشوودان بێدەنگن و بەسەر ھەموو پێکھاتەکانی عێراقیش وەک یەک جێبەجێ نابن.

 

لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦دا، وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق ، دکتۆر ئیبراھیم ئەلجەعفەری، راگەیاندنێکی ھاوبەشی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکاندا واژۆ کرد بۆ بەفەرمی پابەندبوونی عێراق بە ئاوڕدانەوە و پێشگرتن لە توندوتیژیی پەیوەست بە شەڕەوە لە ئەنجامی توندوتیژییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش (دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام ) کە بووە مایەی راچڵەکاندنی ویژدانی ھەموو جیھان. یەکێک لە پایەکانی ئەو  راگەیاندنە ھاوبەشە "پشتگیریکردنی چاکسازیی لە یاسادانان و بەرنامە داڕشتندا بۆ بەھێزکردنی پاراستن و بەھاناوەچوون لە تاوانەکانی توندوتیژیی سێکسی".   

 

لەمبارەوە گامبا وتی "نوسینگەکەم بەردەوام لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڕێز حەیدەر عەبادی و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڕێز سەلیم جبوری"یەوە دڵنیاکراوەتەوە کە کە ھەر پایەکی ئەو راگەیاندنە ھاوبەشە بۆ ئاوەدانکردنەوەی قۆناغی دوای داعشیش لەوپەڕی گرنگیدایە. کچان و کوڕانی عێراق کە ھەر پێشتریش قوربانی دەستی توندوتیژییەکانی ساڵانی شەڕبوون ئێستا مەترسیی بێبەشبوونیان لە قۆناغی منداڵی لەسەرە. حکومەتی عێراق پێویستە ھەموو کارێکی پێویست ئەنجام بدات بۆ پاراستنی ھەر منداڵێک بە پێشگرتن بەو شێوازانەی کە زیان بە منداڵان دەگەیەنن کە ھەر پێشتریش بەھۆی شەڕی چەکدارییەوە زیان بەرکەوتووە.

 

لە لایەکی ترەوە، پاتن و گامبا، رەزامەندیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان لەسەر بنەماکانی ئەو رەشنووسە یاسایە کە تەمەنی ١٨ ساڵ ناکاتە ئەمپەڕ بۆ بەشوودانی کچان و ژنان ھەنگاوێکی گەورەی پاشگەزبوونەوەیە لە پابەندییەکاندا. ئەم رەشنووسە ھەروەھا دەبێتە مایەی دروستکردنی درز و دوبەرەکیش لەو کاتەی کە عێراق دەیەوێت لە قۆناغی کاریگەرییەکانی دوای داعش ھەستێتەوە لەگەڵ توندوتیژی سێکسیی پەیوەست بە شەڕەوە". ئەوان ھەروەھا ئاماژەیان بەوەش کرد کە ھەمواری پێشنیارکراو رەنگە ببێتە پێشێلکردنیش لەو پایەندییە یاساییانەی کە عێراق ناچار دەکات بە جێبەجێکردنیان وەک "جاڕنامەی قەڵاچۆکردنی ھەموو شێوازەکانی جیاکاری دژی ژنان (سیداو)" و " جاڕنامەی مافەکانی منداڵان".

  ‌

لە کۆتاییدا ھەردووکیان "ھانی عێراقیان دا بۆ پێداچوونەوە بەم رەشنوسە پێشنیارکراوەی ھەمواری یاسای باری کەسییەتی" و پابەندی خۆشیان بۆ "وەستانیان شانبەشانی ‌گەل و حکومەتی عێراق دەربڕی بۆ دڵنیابوون لەوەی کە توندوتیژیی سێکسی لەناوچووە و منداڵانی بەرکەوتەی شەڕی چەکداریش پارێزراون".





ئەم هەواڵە 1336جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad