English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی؛ بڕی ٨٠٠ پاکەت دەرمانی جۆراو جۆر و چەندین جۆر مادەی زیانبەخش لەناو دەبرێت
2017-12-05 [04:33 AM]

ZNA- هەولێر


 

لە کۆگایەکی شاری سلێمانی برێک دەرمان دەستی بەسەردا دەگیرێت و ئەندامێکی لیژنەی باڵاش ھۆکاری دەستبەسەرداگرتنەکەی دەخاتە روو و دەڵێت بەھۆی بەسەرچوونی ماوەی بەکارھێنانەکەیەوە بووە.

 

پاش ئەوەی لە لایەن لیژنەی کۆگاکانی سەربەلیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانییەوە دەستدەگیرێت بەسەر بری ٨٠٠ پاکەت دەرمانی جۆراو جۆردا کە لەکۆگایەکی شاری سلێمانیدا ھەڵگیرابوون، ئەمرۆ ٣ شەممە رێکەوتی   ٥.١٢ لە لایەن قائیمقامی سلێمانی یەوە بریاری لە ناوبردنی درا.

 

لەبارەی ئەو رێو شوێنانانەی کە گیراونەتەبەر، ئازاد نەبی ئەندامی لیژنەی باڵا رایگەیاند: لیژنەی کۆگاکان لە کاتی گەران و پشکنین و بەدواداچووندا دەستیان گرتووە بەسەر برێکی زۆر لە دەرمانی جۆراوجۆردا کە بەھۆی بەسەرچوونی ماوەی بەکارھێنانییەوە بە بریاری قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی قائیمقامییەتی سلێمانییەوە لەناوبراون و بۆ رێگریکردنیش لە دووبارەبوونەوەی ئەوحاڵەتە مامەڵەی یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەیدا دەکرێت.

 

هەروەها لە سێ مانگی رابروودا لیژنەی نوسینگە کشتوکاڵیەکان دەستی بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی زیان بەخشدا گرتووە و سەرۆکی لیژنەکەش رایدەگەیەنێت بەشێکی زۆری ئەو ماددانە تۆماکراو نین.

 

بێستون عەلی، سەرۆکی لیژنەی نووسینگە کشتوکاڵیەکان ووتی: لەئەنجامی بەدواداچوونی بەردەوامی لیژنەکە و سەردانیان بۆ کۆمپانیا و نوسینگە کشتوکاڵیەکان، دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی قڕکەری مێروودا گرتووە، کە بەھۆی پێکھاتەکەیەوە مەترسی زۆر بۆسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات.

 

سەرۆکی لیژنەکە ووتیشی: ئەو پێکھاتانەی لە دروستکردنی ماددە قڕکەرەکاندا بەکارھاتووە، لە عێراق و ھەرێمی کوردستان نەناسراوە، و بەشێوەی قاچاخ دەھێنرێنە ناوەوەی وڵات، کە زیاترە لە ( ١٠٠) جۆرە بۆ رێگرتن لەکڕین و فرۆشتنی ئەو ماددە ژەھراویانە ناوەکانیان بەخشتەیەک رەوانەی لیژنە ھاوبەشەکان کراوە.

ووتیشی: لەسەرەتای دەست بەکار بوونی لیژنەکەدا، سەرجەم کۆمپانیا و نوسینگە کشتوکاڵیەکان ئاگادار کراونەتەوە کە ئەو ماددانە مەترسی و زیانیان بۆسەر تەندروستی مرۆڤـ ھەیە، و بۆ گەراندنەوە یان لەناوبردنی، ماوەیەک مۆڵەتیان پێدراوە.

 

ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەکە بەردەوام بەدواداچوون بۆ ماددە ژەھراویەکان لە دوکان و نوسینگە و کۆمپانیا کشتوکاڵییەکان دەکات، بەو شێوەیەش لە سێ مانگی رابردوودا زیاتر لە ( ٠١٤ ) سەردان کراوە و بەھۆی پابەند نەبونیانەوە ( ٧ ) شوێنیان بە بڕی ( ٢ ملیۆن و شەش سەد ھەزار ) دینار غرامە کراون، ھەروەھا ھەردوو نوسینگەی زانکۆ و نەورۆز، لەرێی داواکاری گشتیەوە رووبەرووی یاسا کراونەتەوە.

 

ھەروەھا، دەست بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی لەناوبردنی مێروودا گیراوە و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆرەوە و لەناوچەیەکی دوور لە ناوچەی نیشتەجێبوون لەناودەبرێت.

 

 بەشێک لەو دەرمانانەی بۆ بەخێوکردنی کشتوکاڵ یاخود لەناوبردنی مێروو لە ماڵەکاندا بەکار دەھێنرێت، لەماددەی زیان بەخش دروستکراوە، لە کاتی بەکارھێنانیدا مەترسی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات بەشێکی زۆریشی ئەم ماددانەش زیاتر یارمەتی گەشەکردنی خانەکانی شێرپەنجە دەدات.

 





ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad