English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی تاتۆیەک لە مردن رزگاریان نەکرد 
2017-12-05 [06:29 AM]

ZNA- ھەولێر 



ھەرچەندە ئەرکی پزیشکانی و کارمەندانی تەندروستی ئەوەیە ژیانی نەخۆشەکان لە مردن رزگار بکەن بەڵام ھەندێک جار بەھۆی شتێکی بچووک ئەم کارە ناکەن . 

لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکی کارمەندانی تەندروستی ژیانی نەخۆشێکی تەمەن ٧٠ ساڵەیان رزگار نەکرد بەھۆی ئەوەی لەسەر سینگی نووسرابوو (رزگارم مەکەن). 

ئەم نەخۆشە تووشی حاڵەتێکی لەھۆش خۆ چوون ببوو و لە بارودۆخێکی ناھەموار دابوو و کاتێک پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانە ھەوڵیان دەدا رزگاری بکەن , تاتۆیەکیان لەسەر سینگی بینی کە داوای کردوە رزگاری نەکەن. 

ھەرچەندە کارمەندانی نەخۆشخانە ھەوڵیاندا کەسێکی نزیکی نەخۆشەکە بدۆزنەوە بەڵام ھەوڵەکان بێ ھوودە بوو , دواتر کە پشکنیان بۆ پرۆفایلی تەندروستی نەخۆشەکە کرد , دەرکەوت لەسەر وەسیەتی خۆی داوای کردوە لە کاتی تێکچوونی حاڵەتی تەندروستی فریاگوزاری بۆ ئەنجام نەدرێت , بەپێی یاسای وڵاتی ئەمەریکاش خەڵک مافی خۆیەتی لەھەندێک حاڵەت داوای ئەوە بکات کە چارەسەری بۆ نەکرێت . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / ھاڤ پۆست
 





ئەم هەواڵە 9517جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad