English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك : نیشانه‌كانی حەساسیەی لووت
2017-12-06 [11:06 AM]

ZNA- ھەولێر



پسپۆڕی نەشتەرگەری قووڕگ و لووت و گوێ  دکتۆر صلاح عبدالواحد سلێمان  بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس حەساسیەی لووت نەخۆشیەکی ئێجگار باوە بە تایبەت لە ووڵاتە پێشکەوتووەکان.


نیشانەکانی بریتین لە لووت گیران و خورانی لووت و هاتنەخوارەوەی ئاوێکی ڕوون بە لووتدا لەگەڵ پژمینێکی زۆر .

ئەو کەسانەی کە مەترسی هەیە تووشی حەساسیەی لووت بن : -


- دایك و باوکی یان کەسێکی نزیکی حەساسیەی هەبێت جا هی لووت بێت یان بۆڕی هەناسە یان پێست یان چاو.

- پیسی ژینگە بە تایبەت لەو وولاتانەی کە کارگەی گەورە و زەبەلاحیان تێدا هەیە وەکو وولاتە پێشکەوتووەکان.


دكتۆر صلاح گوتیشی ئەو کەسانەی کە تووشی حەساسیەی لووت دەبن زۆر جار تووشی هەوکردنی جیوبەکان و ڕەبۆ و هەوکردنی گوێی ناوەڕاست تێکچوونی خەو و هەوکردنی سیەکان ده‌بن .

هه‌وه‌ها گوتی حەساسیەی لووت بە نیشانەکانی دەدۆزرێتەوە وەکو باسمان کرد له‌ نیشانه‌كانی  ،وه‌  هەندێ جار بە هۆی پشکنینی خوێنەوە دەبێت یان پشکنینێکی تایبەتی پێست.


هەندێ جار نیشانەکانی نەخۆشی حەساسیە بە نەخۆشی تر دەچێت، واتا نەخۆشەکە حەساسیەی نیە بەڵکو نەخۆشی تری هەیە وەکو:-


- کون بوونی ئێسکی کەلەی سەر و هاتنەخوارەوەی شلەی ناو مێشك بە لووتدا.

- هەوکردنی جیوبەکان

- بوونی گرێ

- بەکارهێنانی دەرمان بە شێوەیەکی هەڵە وەکو قەترەی لووت بۆ ماوەی زۆر

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 8380جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad