ZNA – دهۆک
کاری وێنەگرتنی فیلمی سینەمایی "The Rythm Section" راگیرا کە لە دبلن لە ئێرلەندا کاری وێنەگرتنی بۆ دەکرا.
هۆکاری راگرتنی کاری وێنەگرتنی ئەم بەرهەمە سینەماییە، بەهۆی برینداربوونی دەستی بلیک لیڤلی بوو کە لەم فیلمەدا رۆڵ دەگێڕێت.
بەهۆی ئەوەی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە جۆری فیلمە ئەکشنەکانە، لە یەکێک لە دیمەنەکاندا دەستی ئەو ئەکتەرە بریندرابووە.
گوتەبێژی کۆمپانیای "گلۆباڵ رۆد" رایگەیاند، کاری وێنەگرتنی فیلمەکە بە شێوەیەکی کاتی راگیراوە و بەم نزیکانە دووبارە کاری وێنەگرتنی دەستپێدەکاتەوە.
فیلمەکە لە رۆمانێکی مارک برۆنال وەرگیراوە و باس لە خانمێک دەکات کە لێکۆڵینەوە لەبارەی کەوتنی فرۆکەیەک دەکات و بەهۆیەوە تەواوی خێزانەکەی گیانیان لەدەستداوە.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دەرهێنانی رید مۆرانۆیە و جۆد لۆ رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.
ئەم هەواڵە 532جار خوێندراوەتەوە |