English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین بە ئەنیمەیشنێک دەستپێدەکات
2017-12-06 [05:36 AM]

ZNA – هەولێر


٦٨مین خولی فێستیڤاڵی نیودەوڵەتیی فیلمی بەرلین، بە فیلمێکی ئەنیمەیشن دەستپێدەکات و بۆ یەکەمجارە ئەم فێستیڤاڵە ئەنیمەیشنێک وەک فیلمی دەستپێکی دیاری بکات.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی "دوورگەی سەگەکان"ـە و لە دەرهێنانی ویس ئەندەرسۆنە و یەکەم نمایشی لەم فێستیڤاڵەوە دەبێت.

 

چالاکییەکانی فێستیڤاڵی بەرلین کە بە بەرلینالە ناسراوە، لە ١٥ شوباتی ساڵی داهاتوو لە بەرلین لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

 

ئەم بەرهەمە ئەنیمەیشنە باس لە منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ دەکات کە گەشتێک بۆ ژاپۆن دەکات بۆ ئەوەی سەگە ونبووەکەی بدۆزێتەوە.

 

فێستیڤاڵی بەرلین، پێشتر سێ فیلمی دیکەی ئەو دەرهێنەرە ئەمریکییەی نمایشکردووە و لە ٦٤مین خولیدا لەرێگەی فیلمی "هوتێلی گەورەی بۆدابێست" توانی خەڵاتی ورچی زیوین بەدەستبێنێت.





ئەم هەواڵە 874جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad