English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیلیش بێبەش نەبوو
2017-12-07 [12:25 PM]

نووسینی: بەسام عەلی



له‌ ساڵی ١٩٤٨ که‌ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل دامه‌زرا، رۆژئاوای شاری قودس له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئیسرائیله‌وه‌ کۆنترۆڵ کرا، به‌ڵام رۆژهه‌ڵاتی شاری قودس، که‌ مزگه‌وتی ئه‌قسا ده‌که‌وێته‌ ئه‌م به‌شه‌وه‌ تا جه‌نگی ساڵی ١٩٦٧ له‌ ده‌ستی فه‌ڵه‌ستینییه‌کان بوو، له‌ دوای ئه‌و جه‌نگه‌و سه‌رکه‌وتنی ئیسرائیل، ته‌واوی شاری قودس له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئیسرائیله‌وه‌ کۆنترۆڵکرا.
چه‌ندین بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌رکرا، که‌ داوا له‌ ئیسرائیل ده‌کات ڕۆژهه‌ڵاتی شاری قودس، بگێڕێته‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی، وه‌ ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینیش ڕۆژهه‌ڵاتی شاری قودس  به‌ پایته‌ختی فه‌ڵه‌ستین ده‌زانن.
ئیسرائیل پێش شه‌ڕی ساڵی ١٩٦٧ ئاماده‌ بوو ڕۆژهه‌ڵاتی قودس راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین بکات، به‌ڵام دوای ئه‌و جه‌نگه‌ ته‌واوی قودس له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئیسرائیله‌وه‌ کۆنترۆڵکرا.
له‌ ساڵی ١٩٨٠ به‌ بڕیارێک ئیسرائیل ته‌واوی شاری قودسی وه‌ک پایته‌ختی ئیسرائیل دیاریکرد.
ئه‌وه‌ زیاتر له‌ ٣٧ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی ئیسرائیل تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام زلهێزه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ بوون، ئیسرائیل ڕۆژهه‌ڵاتی شاری قودس بگێڕێته‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی.
دوای ٣٧ ساڵ بۆ یه‌که‌م جار ئه‌مریکا شاری قودسی به‌ که‌رتی ڕۆژئاواو ڕۆژهه‌ڵاتییه‌وه‌، وه‌ک پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند، و عه‌ره‌بی له‌ گێڕانه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی قودس بێ هیوا کرد.
ئه‌م بڕیاره‌ یان ده‌بێته‌ سه‌ره‌تای ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی نوێ له‌ ناوچه‌که‌، چونکه‌ به‌شێک له‌ زلهێزه‌کان ره‌تی ده‌که‌نه‌وه‌و پێیان وایه‌ کێشه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌.
یان ئه‌م بڕیاره‌ به‌شی ئیسرائیل بوو، له‌ دوا گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.





ئەم هەواڵە 2149جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad