English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌وینه‌... چالاكێكى تایبه‌ت بۆ نابیسایانى سه‌نته‌رى وانۆ ئه‌نجام درا
2017-12-07 [02:39 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لەیلا ئەحمەد، ئەندامی تیمی گەرمیانی ڕێکخراوی وادی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند، سه‌ره‌تا دیاریكردنی رۆژی 25ی نۆڤه‌مبه‌ر به‌ڕۆژى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ ژنان له‌جیهانداو روونكرایه‌وه‌، به‌چالاكییه‌كانى 16 ڕۆژه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنان له‌جیهاندا ئاشناكران.

لەیلا ئەحمەد گوتیشی، دواتر فلیمى سێ خۆشكه‌كه‌ى میرابال دۆمینیكان بۆ نابیسایان نمایشكرا چونكه‌ ئه‌وان بۆ یه‌كه‌م جار بوو ئاگادارى ڕۆژى جیهانى 25ى نۆڤه‌مبه‌ر بوون و بزانن خۆشكانى میره‌بال كێین و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وه‌كو خۆیان ئێن" هیچ كه‌س و لایه‌نێك چالاكیمان سه‌باره‌ت به‌25ى نۆڤه‌مبه‌ر مان بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه‌, ئاشنا كردنیان به‌میژووى خۆشكانى میرابال و بینینی فلمه‌كه‌ كاردانه‌وه‌ى باشى لاى نابیسایان دروستكردو پێیان باشبوو كه‌ چیتر ئاگادارى مێژوه‌كه‌ن و خۆشحاڵبوون به‌و ڕۆژه‌ جیهانیه‌و بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى هه‌ر توندو ڕه‌فتارێك .

باسی له‌وه‌ش كرد، به‌ستنه‌وه‌ى ڕۆژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ به‌دیاریده‌ توند ڕه‌فتاره‌كانى ترى وه‌كو جه‌سته‌یى و ده‌روونى و زاره‌كى له‌نێو خێزان و قوتابخانه‌ كه‌به‌رانبه‌ر به‌مناڵان و ژنان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌شودانى مناڵ و هێنانه‌ پێشه‌وه‌ى به‌یاسا كردنى به‌شودانى 9ساڵ له‌په‌رله‌مانى عێراق و زیان و گاریگه‌ریه‌كانى له‌سه‌ر خێزان و كۆمه‌ڵگاو ئاگادار كردنیان له‌یاساى ژماره‌ 8ى كه‌تایبه‌ته‌ به‌به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ى توندو تیژى خێزانى به‌شودانى مناڵانى قه‌ده‌غه‌كرده‌وه‌و سزاى یاسای له‌سه‌ره‌.

 

لەیلا ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئامانج له‌سمیناره‌كانى 25ى نۆڤه‌مبه‌رو چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى ململانییه‌كانمان  بۆ نابیسایان له‌سه‌نته‌رى وانۆ هۆشیاریانه‌ له‌هه‌ر ماف و ئه‌ركه‌ یاسایه‌كانیان وه‌ك هه‌ر تاكێكى كۆمه‌ڵگا و ناساندنى یاساكان و ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌سزا یاساییه‌كان مافى خۆیانه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌چاوتاكه‌كانى دیكه‌ نابیسایان چ له‌نێو خێزان و ده‌ره‌وه‌ش زیاتر پشتگوێ خراون و كه‌متر چالاكى و هۆشیاریان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و گرنگیان پێده‌درێت و ئه‌وان كه‌موكورتیان زۆره‌و زیاتر ڕۆژانه‌ ڕوبه‌ڕوى جۆره‌كانى توندو تیژى ده‌بنه‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئێستا قه‌یرانه‌و كێشه‌و گرفتى بژێویان زۆره‌ به‌هۆى خراپى ئابورى و ده‌ستكورتى خێزانه‌كان كه‌نیشك و كوڕان له‌به‌ر خوێندن دابڕاون و بارى ده‌روونیان خراپه‌و ته‌ندروستیان باش نییه‌.

 

 

عومه‌ر جاف





ئەم هەواڵە 610جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad