English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای ئیسرائیل ژماره‌ی هێزه‌كانی له‌ كه‌ناری رۆژئاوا زیاد ده‌كات
2017-12-07 [02:42 AM]

ZNA-هەولێر


دوای بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، هێزی زیاتری سوپای ئیسرائیل دەخرێتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، سوپای ئیسرائیل بڕیاری دا ژماره‌ی هێزه‌كانی له‌ كه‌ناری رۆژئاوا زیاد بكات و له‌ ته‌واوی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بڵاوه‌ به‌ هێزه‌كانی بكات، وه‌ك پێشبینییه‌ك بۆ‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینییه‌كان،‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی ناڕه‌زایی  له‌ بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ به‌هۆی ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل بێته ‌كايه‌وه‌.

سوپای ئیسرائیل هەروەها رایگەیاندووە، کە جگە لەو هێزە لەم رۆژانەدا بڵاوەیان پێ دەکرێ، هێزەکانی دیکەش دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە لە چوارچێوەی پلانەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کاردانەوەی فەلەستینییەکان.

رۆژی چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە لە تەل ئەڤیڤەوە بۆ قودس دەرکرد و تێیدا شاری قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند.

ئیسرائیل شاری قودس وەک پایتەختی خۆی ناساندووە و فەلەستین و عەرەبیش بە شارێکی پیرۆزی خۆیانی دەزانن.





ئەم هەواڵە 1252جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad