English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی.. زیاتر لە 14 تۆن لەناوبراون
2017-12-07 [03:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر



 

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەت بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی ئابووری لە سلێمانی  لەماوەی یەك مانگدا دەست بەسەربری زیاتر لە 14 تۆن  مەوادو وخۆراكی ماوە بەسەرچوودا گیراوە، و سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانیش ڕایدەگەیەنێت بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لەناوبراون.

 

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمامیەتی سلێمانی ووتی: لە لایەن لیژنە هاوبەشەكان و ئاسایشی ئابوورییەوە لەبازگەو چەند شوێنێكی شاری سلێمانی دەستدەگیرێت بەسەربڕی 14 تۆن و 711 كیلۆگرام لە خۆراك و مەوادی جۆراو جۆر، پاش ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی دەركەوت كە سەرجەمیان خراپبوون و شیاوی خواردن و بەكارهێنان نین.

 

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ووتیشی: : ئەو بڕەی كە لە ماوەی یەك مانگدا لە بەرواری 1/11 تاوەكو 30/11/2017  دەستی بەسەرداگیراوە، پێك هاتوون لە ( شیرەمەنی، سەوزەو میوە، مەوادی پاككەرەوە، چەرەسات ، شیرینی و خواردەمەنی لەقتونراو)  كە سەرجەمیان بە بریاری قائیمقامی سلێمانی لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە ، لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی ناوبراون.

 

          

 





ئەم هەواڵە 2341جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad